ڕێککەوتنی نهێنی فرۆشتنی چەک لە نێوان عەرەبستان و بریتانیا پاش مەرگی خاشقجی

ڕۆژنامەی ئیندیپیندنت لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بریتانیا لە هەفتەکانی پاش تیرۆری جەماڵ خاشقجی هەروا درێژەی دایە واژۆ کردنی ڕێککەوتنی چەک و تەقەمەنی لە گەڵ عەرەبستان لە حاڵێکدا کە دەوڵەتی لەندەن تیرۆری خاشقجیی ئیدانە کردبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعالەم، ئیندیپیندنت لە ڕاپۆتێکدا نووسی: چەند بەرپرسی وەزارەتی بازرگانی بریتانیا کە بەرپرسی واژۆی ڕێککەوتنە چەک و تەقەمەنییەکانن، هەروا درێژەیان داوەتە کۆبوونەوەکانیان لە گەڵ هاوتا سعوودییەکانیان بۆ واژۆ کردنی فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە ئەو وڵاتە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لیژنەیەک لە نووسینگەی بەرگری و ئاسایش کە سەر بە وەزارەتی بازرگانی و بەرپرسی هەناردە کردنی چەکە لە نێوان ڕۆژانی ١٤ و ٢٢ی ئۆکتۆبەر بە شێوەی شاردراوە سەفەری ڕیاز پێتەختی عەرەبستانیان کردووە.

ئەو ڕۆژنامە بریتانیاییە نووسی: جرمی هانت وەزیری دەرەوەی بریتانیا بە قسەی توند لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە تیرۆری خاشقجیی ئیدانە کردبوو بەڵام دەوڵەتەکەی لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی ڕێککەوتنی چەک و تەقەمەنی واژۆ دەکات.

هانت لە پەرلەمان وتبووی: ئێمە خریکی لێکدانەوەی شێوەی کاردانەوە نواندن بە تیرۆری خاشقجین. ئەو چیرۆکە تۆقێنەرانە کە دەیانخوێنین(تیرۆری جەماڵ خاشقجی)، ئەگەر ڕاست بێت؛ لە گەڵ بایەخەکانی ئێمە دژایەتی هەیە وئێمە بە پێی بایەخەکانی خۆمان کاردانەوە نیشان دەدەین.

هانت وتبووی کە لیام فاکس وەزیری بازرگانی بریتانیا سەفەری خۆی بۆ ڕیازی لە کاردانەوە بە تیرۆری جەماڵ خاشقجی هەڵوەشاندەوە بەڵام کۆبوونەوەی دوو لایەنە بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتنی چەک و تەقەمەنی بەڕێوە دەبەن.

ئیندیپیندنت ڕایگەیاند: پێش لە مەرگی جەماڵ خاشقجیش دەوڵەتی بریتانیا بە بۆنەی فرۆشی چەک و تەقەمەنییەوە بە عەرەبستان بۆ ئاژاوە نانەوە لە یەمەن بە توندی ڕەخنەی لێ گیرابوو.

ئەو ڕۆژنامە کە چاپی بریتانیایە زیادی کرد: لە کاتی دەستپێکی شەڕی یەمەنەوە نرخی هەناردە کردنی چەکی بەرهەمی بریتانیا بۆ عەرەبستانی سعوودی گەیشتووەتە نزیک بە ٤ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن پۆند(نزیک بە ٦ ملیار دۆلار) و بەم شێوەیە عەرەبستانی سعوودی بووەتە گەورەترین کڕیار و لایەنگری چک و چۆڵی بەرهەمی بریتانیا.

News Code 24044

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =