ئێران مه‌ترسییه‌کی قبووڵ نه‌کراوه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌یی ئێران گفتوگۆی کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێک ئاماژه‌ی دا که‌ مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌یی ئێران گفتوگۆی کردووه‌.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ هاتووه‌: په‌مپه‌ئۆ و نتانیاهۆ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ قسه‌یان کردووه‌ و ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ شتی وا قابیلی قبوڵ کردن نییه‌. هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد له‌ گه‌ره‌نتی کردنی ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل و مافی به‌رگری کردنی زایۆنییه‌کان له‌ خۆیان بێ هیچ مه‌رجێک.

هه‌روه‌ها هه‌ر دوو لا جه‌ختیان کردووه‌ له‌ په‌ره‌دان به‌ هاوکارییه‌کانیان.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ دیسامبه‌ری ساڵی ۲۰۱۸ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ واشنتۆن بێ هیچ مه‌رجێک پشتیوانی ده‌کات له‌ مافی ده‌وڵه‌تی یه‌هوود له‌ به‌رانبه‌ر گه‌مه‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ خۆی.

ئێران ماوه‌ی ۷ ساڵه‌ له‌ سووریا یارمه‌تی دیمه‌شق داوه‌ تاکوو شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان بکات و ئیسڕائیل دژی بوونی هێزه‌کانی ئێران له‌م وڵاته‌یه‌ چون له‌وه‌ ده‌ترسێت که‌ کاریگه‌ری ئێران به‌ سه‌ر ناوچه‌که‌ په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئیسڕائیل پاگه‌نده‌ی بێ لایه‌ن بوون له‌ شه‌ڕی سووریا ده‌کات، به‌ڵام به‌رده‌وام له‌ سووریا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر بنکه‌ و باره‌گای هێزه‌کانی حزبۆڵای لوبنان.

News Code 24042

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =