ترامپ بڕیاره‌که‌ی سەبارەت بە سووریا دووبارە لێکدەداتەوە

سیناتۆری كۆمارییه‌كان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: ترامپ به‌ بڕیاره‌که‌ی خۆی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا ده‌چێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، لیندسی گراھام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا وتی: ترامپ به‌ بڕیاره‌که‌ی خۆی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سووریا ده‌چێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ترامپ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكا له‌ سووریا به ‌بێ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی نه‌بێت و ئامانجه‌کانیش بریتین له‌؛ یه‌كه‌م، داعش به‌ ته‌واوی له‌ناو بچێت. دووه‌م ھاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان پارێزراو بن.

گراهام ئاماژه‌ی دا: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا قسه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات تاکوو دڵنیا بێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ کورده‌کانمان ڕوو نادات. سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانییه‌کانی تورکیاش له‌ یه‌په‌گه‌ ده‌کرێت ناوچه‌ی پارێزراو دروست بکرێت.

ئه‌و هه‌ره‌ها وتی: ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێت ئه‌زموونی عێراق دووباره‌ بکاته‌وه‌ تاکوو داعش له‌ سووریا له‌ناو نه‌برێت و ئه‌مه‌ریکا له‌ چالاکییه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

News Code 24041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =