هه‌موو جیهانی ئیسلام ده‌بێ پشتی فه‌له‌ستین بگرێت بۆ به‌ره‌نگاری ئیسرائیل

سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ میانه‌ی دیداری سه‌رۆکی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین وتی: ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی زایۆنییه‌کان ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌یشتین به‌ مافی فه‌له‌ستینییه‌کانه‌ و هه‌موو جیهانی ئیسلامیش ده‌بێت پشتگیریان بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ میانه‌ی دیداری سه‌رۆکی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین وتی: به‌ر له‌  شۆڕشی ئیسلامیش ئیمام خومه‌ینی (ره) به‌رده‌وام له‌ قسه‌کانی خۆیاندا پشتیوانیان له‌ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ده‌کرد. ڕژیمی زایۆنه‌ به‌ یارمه‌تی حاکمانی نوێی ئه‌مریکا له‌ دوای ده‌ست گرتن به‌ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌که‌ دایه‌.

وتیشی: ئیسڕائیلییه‌کان سه‌ره‌ڕای ڕێککه‌وتنه‌کانی مادرید و ئۆسلۆ هه‌رگیز مافی فه‌له‌ستینییه‌کانیان قبوڵ نه‌کردووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ ته‌نیا ڕێگه‌ خۆڕاگری و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یانه‌.خه‌ڵکی گه‌وره‌ی ئێران ۴۰ ساڵه‌ شه‌ڕی داگیرکاری جیهانی ده‌کات و شکستیان ده‌دات، هه‌ربۆیه‌ ئه‌م بیرۆکه‌ی که‌ ناکرێت ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌.

ڕۆحانی ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ هیچ گومانمان نییه‌ که‌ له‌م شه‌ڕه‌ ئابوورییه‌ سه‌ر ده‌که‌وین. چون ڕێبه‌ری باڵای ئێمه‌ به‌ باشی ئه‌م شه‌ڕه‌ به‌ره‌و پێش ده‌بات و خۆڕاگری ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها فه‌له‌ستینییه‌کان له‌م ۷۰ ساڵه‌ به‌ سه‌رکه‌وتنی زۆر گه‌یشتوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵکی یه‌مه‌ن و عێراق و سووریا و لبنانیش. ئێسته‌ ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌نگی نه‌ماوه‌، دیمان چۆن بڕیارنامه‌یه‌کی له‌ دژی فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌نگی نه‌هێنا و شكستیان خوارد.

ئه‌و جه‌ختی کرد: ئیسڕائیل ئه‌گه‌ر بتوانێت خه‌ڵکی فه‌له‌ستین بێنێته‌ سه‌رچۆک ته‌نیا به‌م شوێنه‌وه‌ ناوه‌ستێت و وڵاتی دیکه‌ی ناوچه‌که‌ش داگیر ده‌کات چون داگیر کردن پیشه‌ی ئه‌وانه‌. که‌واته‌ ئیسڕائیل ته‌نیا دوژمنی فه‌له‌ستینییه‌کان نییه‌. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل ئه‌وه‌یه‌ یه‌که‌م ئه‌م بڕوایه‌ له‌ناو فه‌له‌ستینییه‌کان سازبکه‌ن که‌ خۆڕاگری سوودی نییه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ بۆ قبوڵ کردنی ئیسڕائیل ئاماده‌ بکه‌ن.

سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: گومانی تێدا نییه‌ که‌ یه‌کێک له‌ ڕێگاکانی سه‌رکه‌وتنی فه‌له‌ستینییه‌کان یه‌کگرتوو بوونی ئه‌وانه‌، به‌م کاره‌ زایۆنییه‌کان تێده‌گه‌ن که‌ سه‌رکه‌وتن به‌ سه‌ر فه‌له‌ستینییه‌کان نایه‌ته‌ دی.

لای خۆیه‌وه‌ زیاد نۆخاله‌، سه‌رۆکی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستین سپاسی پشتیوانییه‌کانی ئێرانی کرد و وتی: ئێران له‌ هه‌موو قۆناغه‌ سه‌خته‌کان له‌ ته‌نیشت خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستین بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: غه‌زه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو گوشاره‌کان له‌ به‌رانبه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ده‌ وه‌ستاون و هه‌ر حه‌فته‌ خۆپیشاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێستای ئه‌مریکا و ئیسڕائیل بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که‌یه‌ و له‌ناو بردنی یه‌کجاره‌کی هه‌موو فه‌له‌ستینییه‌کان به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ خه‌ڵکی فه‌له‌ستین تاکوو گه‌یشتن به‌ مافه‌کانی ده‌ست له‌ خه‌بات کردن هه‌ڵناگرێت.

News Code 24039

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =