دۆزینه‌وه‌ی چوار تونێل و خەندەقێکی داعش له‌ سه‌لاحه‌ددین

دەزگای هەواڵگریی سەربازیی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە زنجیرە چیای مەکحول لە پارێزگای سەڵاحەدین چوار تونێل و خەندەقێکی داعشیان دۆزییەوە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهرله‌ ئێن ئارتی ، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای هەواڵگریی سەربازی عێراق رایگه‌یاند: لەکاتی ئۆپراسیۆنێک بۆ کێوماڵکردنی زنجیرە چیای مەکحول لە پارێزگای سەڵاحەدین، بە هاوکاریی شانەکانی هەواڵگری و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزە سەربازییەکان و حەشدی شەعبی و هێزی ئاسمانی، هێرشکرایە سەر ئەو ناوچانەی کە گومان هەبووە چەکدارانی داعشیان تێدابێت لە زنجیرە چیاکە، دوای گەڕان و پشکنینی ورد توانراوە چوار تونێل و خەندەقێک ئاشکرابکرێت.

ڕاشگه‌یاند که‌ درێژییەکەی ئه‌و تونێلانه‌  ٣٠ مەترە و چەکدارانی داعش بۆ خۆحەشاردان و حەوانەوە بەکاریان هێناوە.

هەر لە ئۆپراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ٢٣ دەبەی مادەی نتراتی ئامۆنیا، کە بۆ بۆمبی دەستکرد بەکاردێت؛ هەروەها دەستگیراوە بەسەر ٣٦ بۆمبی جیاجیا و ٢ دەبە مادەی سی فۆر و چەند گولـلە ئاڕ پی جییەک و چەندین ئامێرێکی بێدەنگکردنی چەکی دەمانچە و چەند بڕێک لە خۆراک و کەلوپەل و پێداویستی جیاجیا.

دوای پشکنین و هەڵگرتنەوەی تەواوی بۆمب و مادە تەقەمەنییەکان، لەلایەن یەکەی ئەندازیاری سوپاوە، سەرجەم تونێل و خەندەقەکەش تەقێنراونەتەوە و تێکوپێکدراون.

ئەو ئۆپراسیۆنەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەکاتێکدایە، ناوبەناو لێرە و لەوێ چەکدارانی داعش دەرکەوتوونەتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش هێرش و کردەوەی چەکدارییان ئەنجامداوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای دیالە.

News Code 24038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =