ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێبه‌ند بوون به‌ به‌رجام

موگرینی به‌ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ ئه‌مریکا جه‌ختی له‌ پێبه‌ند بوونی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران کرده‌وه‌.

به ئاژانسی مێهر، فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی لایڤ مینت سه‌باره‌ت به‌ به‌رجام وتی: ئێمه‌ وه‌ک یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ ۲۸ وڵاتی ئه‌ندامه‌وه‌ هاوکاری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین تاکوو ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران درێژه‌ی هه‌بێت، ئاژانسی ناڤۆکی تاکوو ئێسته‌ ۱۳ ڕاپۆرتی داوه‌ که‌ جه‌خت ده‌کات ئێران پێبه‌ند بووه‌ به‌ به‌رجام.

به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا درێژه‌ی دا: ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ به‌ هۆی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگاکانی خۆمانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، نامانه‌وێت ئێران چه‌کی ناڤۆکی هه‌بێت و به‌رجامیش ڕاست ئه‌م کاره‌ ده‌کات. من بیستوومه‌ که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ ئه‌ورووپا به‌ هۆی بازه‌رگانی و ئابوورییه‌وه‌ پێبه‌نده‌ به‌ به‌رجام به‌ڵام وا نییه‌، به‌رجام ڕێگری کرده‌ له‌ دروست بوونی گه‌وره‌ ترین قه‌یرانی ئه‌منیه‌تی له‌ ناوچه‌که‌.

موگرینی ئاماژه‌ی دا: به‌شێک له‌م کاره‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ گه‌ره‌نتی بکه‌ین بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران ناپچڕێت و ئێران ده‌توانێت کاری ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان بکات، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه‌ که‌ ئێسته‌ له‌ سه‌ری ئیش ده‌که‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ی ئه‌ورووپاییه‌کان ناتوانین قبوڵی بکه‌ین که‌ هێزێکی بیانی ته‌نانه‌ت نزیک ترین هاه‌په‌یمانی ئێمه‌، سه‌باره‌ت به‌ بازه‌رگانی ئاسایی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتێکی دیکه‌ بڕیار بدات. ئه‌مه‌ شتێکه‌ که‌ مافی خۆمانه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو جیهان شتێکی ئاساییه‌.

News Code 24037

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =