هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە دژی ئێران لە سووریا تاوتوێ ده‌که‌ین

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی دوای دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: بەهێز کردنی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە دژی ئێران لە سووریا لێکدەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تایمزی ئیسڕائیل، بێنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی زایۆنییەکان دوێنێ دوای دیدار لەگەڵ مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بڕازیل وتی: بەهێز کردنی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە دژی ئێران لە سووریا و شوێنەکانی دیکە لێکدەدەینەوە. پەرە دەدەین بە هاوکاری هەواڵگری و ئۆپراسیۆنەکان لە سووریا و ناوچەکانی دیکە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و پاشەکشەی هێزەکانی ئەم وڵاتە.

بنیامین نتانیاهۆ بە مەبەستی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لێدوانی دژ بە ئێرانی بەرز کردووەتەوە و زیادی کرد: ئەم کارە ئامانجێکی هاوبەشە و سپاسی ترامپیش دەکەین کە پشتیوانی کرد لە هەوڵەکان لە دژی حزبۆڵا و سووریا لە ڕۆژانی ڕابردوو.

News Code 24034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =