وڵاتانی ناوچە بێ ئێران کێشەکانیان بۆ چارەسەر نابێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: وڵاتانی جیهان بە کردەوە بەو ڕاستییە گەیشتوون کە لەم ناوچەیەدا بە بێ ئێران ناتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە ڕۆڵ و کرداری ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپگەلی تیرۆریستی و جێگرکردنی ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی بە هێز کە چ لە دەیەکانی ڕابردوو تووشی بوو بە تووشی شەڕی داسەپاوەی سەدام و چ کاتی شەڕ لە دژی تیرۆریزم، بەردەوام قوربانیی هێرشی تیرۆریستی بووە و بە تەواوەتی ئاگاداری پاشهات و دەرئەنجامەکانی شەڕ و تیرۆریزمە.

قاسمی بە ئاماژە بە ئەزموونەکانی ئێران لەو دوو دیاردەیە و بە کار هێنانی بۆ شەڕ لە دژی شەڕخوازی، توندوتیژی، ناسەقامگیری و نائەمنی لە ناوچەدا، وتیشی: ئێتران بەردەوام بە پێی توانای خۆی چۆتە هانای دەوڵەتانی ناوچە لە شەڕی دژ بە تیرۆر. ئێران لە بابەتی پرێنسیپەکانی وەک یاسای بنەڕەتی و زانستگەلی باڵای ئیسلامی، بەردەوام لە پێناو جێگرکردنی ئاسایش و یارمەتی دانی کۆمکارییەکانی ناوچەیی، بەرز کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ دراوسێکان و جێگرکردنی ئاسایش لە وڵاتانی ناوچەدا هەوڵی داوە.

داخوازی یارمەتیی سووریا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند: ئێران لە ساڵی پارەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕادیکاڵیزم و تیرۆریزم کە لە نەیاری بەدنیاز ناوچەیی و دوژمنانی ئاسایش و گەشەی ناوچە سەرچاوە دەگرن، هەوڵگەلێکی بەربڵاوی دەست پێکردووە و ئەوە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای هەندێک لە قەیرانەکانی ناوچەیی و لەوان سووریا و عێراق، زۆربەی وڵاتان چ ئاگادارنە و چ لە ژێر کاریگەریی پرۆپاگەندە دزێوەکان، وێنایەکی هەڵەیان لە گۆڕانکارییەکان بوو، بەڵام ئێران بە ئاوردانەوە لە ئەزموونە بە نرخەکانی، پێشبینییەکی وردبینانەی لە کاریگەری و پاشهاتی ئەو جۆرە قەیرانانە هەبووە و هەیە.

ئاماژەی بەوەش دا: ئێران گەلێ جار لە بواری دیپلۆماسی و کێشەی تیرۆریزم و پێشێل کرانی سەروەریی وڵاتانی ناوچە، لە گەڵ وڵاتانی جیهانی گفتوگۆی بووە. لە ڕاستیدا ئێران هەوڵی داوە لەو ماوەیە لە بواری دیپلۆماسیی جیهان لەو مەترسییەی کە نە تەنیا ڕووی هەڕەشەی لە ناوچەی ئێمە بەڵکوو لە زۆربەی جیهانە، ئاگادار بکاتەوە.

قاسمی بە ئاماژە بەوەی کە لە بواری سیاسی لە بەرامبەری تیرۆریزم دەسکەوتگەلی زۆر باشی مسۆگەر کردووە، جەختی کرد: لە بواری مەیدانی هەم ئێران لە سەر داوای دەوڵەتانی سووریا و عێراق یارمەتیی ڕاوێژکارانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕەوانە کرد و هەمیش ئەزموونەکانی خۆی لەوبارەیە ڕادەست دەکرد، هەر بۆیە لام وایە کە ئێران لە هەر دوو ڕەهەندی سیاسی و ڕاوێژکارانە سەرکەوتووه و ڕۆڵێکی مێژوویی گێڕاوە.

ناکرێت بە دۆلار جێی ستەمکار و چەوساوە بگۆڕین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە گرینگ نییە دەوڵەتی ئەمریکا ئەمڕۆ تۆمەتی دواکەوتووانە لە ئێران دەدات، چونکە مێژوو ڕۆڵی سازێنەر و ژیرانەی ئێران پشت‌ڕاست دەکاتەوە، وتی: بەرەی داهاتوو هەوڵی دژە تیرۆریستانەی ئێران بە باشی دەنەرخێنن و ناکرێت بە دۆلار جێی ستەمکار و چەوساوە بگۆڕدرێت.

وتیشی: لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو تێگەیشتین کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی لەم پێنج شەش ساڵی دواییدا بە نیگایەکی دیکەوە دەڕواننە پرسی تیرۆریزم و چۆنیەتی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی سووریا و عێڕاقن و بە رادەیەکی زۆر هەڵوێستییە کردەوەییەکانیان ئاڵوگۆڕ پێ داوە و تێگەیشتوون کە هەڵوێستە پێشووەکانیان بە هۆی نە ناسینی ڕادیکاڵیزم و باڵە هەناردەکانی بووە.

قاسمی ئاماژەی بەوەش دا: ڕاستییەکانی بەردەم و خود هەڵوێستە دروستەکانی ئێران لە پرسی تیرۆریزم بۆ هەمووان ئاشکرا بوو و تێگەیشتن کە هەڵوێستە نادروستەکان لە سەریاندا داسەپاوە و لەو ڕووەوە ئێستا نیگایەکی هاوبەش‌تر لە نێوان ئێرانو  هەندێ وڵاتانی جیهانی ساز بووە.

وڵاتانی ناوچە بە بێ ئێران توانای چارەسەریی کێشەکانیان نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە کارنامەی کۆماری ئیسلامی لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ڕایگەیاند: ئێران لە شەڕی دژی تیرۆریزم و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە و پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕ سەرکەوتوو بووە و وڵاتانی جیهانی دان بەو ڕاستییەدا دەنێن کە بە بێ ئێران هیچکات نەیاندەتوانێ کێشە و برینی گەلانی ناوچە چارەسەر بکەن.

ڕاشیگەیاند: ئەگەر ئێران کە وەک وڵاتێکی پێشەنگ بۆ جێگرکردنی ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچە ناسراوە، لە کاتی خۆیدا هەوڵی نەدابا ڕەنگە دۆخی ئێستای وڵاتانی ناوچە و تەنانەت ئەو وڵاتانەی کە لە ناوچەکە دوورترن ئاڵۆزتر دەبوو و قەیرانی تیرۆریزم تەواو ئەو وڵاتانەی دەگرتەوە.

هەوڵی ئێران دەسەڵاتی تیرۆریستانی کەم کردەوە

قاسمی وتی: دواجار ئەوە هەوڵی ئێران بوو کە بووە هۆی دابەزینی دەسەڵاتی گرووپگەلی تیرۆریستی لە ناوچەدا و ئەوە زێدەوێژی نییە ئەگەر بڵێم دەبێ ستایش‌بێژی ئێران بن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: من هێشتاش لە کۆتایی یەکجاریی دیارەدەی شۆمی تیرۆریسم لە ناوچەدا نەدواوم، چونکە هێشتاش کانوونە بەرهەم هێنەرەکانی فیکریەتی تیرۆریزم چالاکن و هەر بۆیە سەرپۆش نانەوە لە سەر کێشە ناوخۆییەکان، بەردەوام دەبێتە هۆی پڕچەک‌بوون و پاڵپشتی لە گرووپگەلی ڕادیکاڵ و توندئاژۆ.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: زەمان بە زۆربەی وڵاتانی نیشان داوە کە ئێران وەک وڵاتێکی بەرین و دێرین پێویستی بە سەرزەوینی دیتران نەبووە و نابێ و هەنگاوە ڕاوێژکارییەکانمان لە ساڵانی ڕابردوو لە هەندێک وڵاتی ناوچە لە سەر داوای فەرمیی ئەوان و لە قەوارەی شەڕ لە دژی تیرۆریزم بووە.

قاسمی زیادیشی کرد: ئامادە بوونی ڕاوێژکارانەی ئێران تا ئەو کاتە درێژەی هەیە کە دەوڵەتانی داوامان لێ بکەن و دیاردەی تیرۆریزم لە ناو نەچووبێت و دەوڵەتانی یاسای و خەڵکانی ئەو وڵاتانە لە سای ژیانێکی ئاسوودە نەحەسابێتنەوە.

شەڕی دەروونیی پێشتر شکستی هێناوی ئەمریکا لە دژی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختیشی کرد: سیاسەتی بنەمایی ئێران دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانە و لە لایەکی دیکەوە بە هەموو توانا و هێزەوە ئاسایشی خۆمان و ناوچە دەپارێزین و رێگە نادەین هیچکەس لە کاروباری ناوخۆییماندا دەستێوەردان بکات و بە دوای دابین کردنی بەستێنگەلێکین کە دۆخی گەشە و پەرەسەندنی ئابووری و ئەمنیی وڵاتانی ناوچە دەستەبەر بکرێت.

ناوبراو لە کۆتاییشدا بیری هێنایەوە: بێ گومان ئەمڕۆ شایەدی شەڕێکی دەروونیی پێشتر شکست‌‌هێناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی ئێرانین کە بە درۆ و چەواشەکردن گوشاریان خستۆتە سەر ئێران بۆ قبووڵاندنی وتە نابەجێ و ناڕەواکانیان.

News Code 24033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =