بەرەی نوێی کۆپتەرەکان ڕوونوێنی کرا

لەم دواییەدا کۆپتەرێک ڕوونوێنی کراوە کە خێراییەکەی ٢ ئەوەندەی نموونەکانی جارانە و دەتوانێت لە بەرزایی ٦ هەزار فووتی گەشت بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، کۆمپانیای لاکهید مارتین بە هاوکاری Sikorsky کۆپتەرێکی بەهێزی بە ناوی SB>۱ Defiantیان بەرهەم هێناوە کە لەم دواییانەدا ڕوونوێنی کراوە. بە وتەی کارناسان SB>۱ Defiant بەرەی نوێی کۆپتەرەکانە.

هەرورها نموونەیەکیشی بۆ شەڕ بەرهەم هێنراوە کە بە سیستەمی تایبەت تەیار کراوە و پێکهاتەی سووتەمەنییەکەی جیاوازیگەلێکی هەیە. ئاڵبەت لە سەر نموونە سەربازییەکەی چەکی جیاواز دامەزراوە. ئەو کۆپتەرە بۆ ئۆپراسیۆنی بەپەلە و هێرش و هەروەها گواستنەوەی سەربازان لە ڕێگای درێژ بەرهەم هاتووە.

خێرایی کۆپتەرەکە ٢ ئەوەندەی نموونەکانی ئێستایە. هەورها SB>۱ Defiantدەتوانێت لە بەرزایی ٦ هەزار فووتی گەشت بکات و زیاترین خێراییشی ١٨٣ مایل لە کاتژمێردایە. هێزی کۆپتەرەکە بۆ گواستنەوەی بار زیاتر لە نموونە ئاساییەکانە.

News Code 24030

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =