پرسیاری سەرۆکی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە ئەردۆغان سەبارەت بە خاشقجی

سەرۆکی ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتێردا پرسیارێکی لە سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە پرسی مەرگی جەماڵ خاشقجی هێنایە ئاراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆنت ڕاس سەرۆکی ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ لە پەیامەکەی خۆیدا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەی نوێ سەبارەت بە کوژرانی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانی ڕەخنەگری عەرەبستانی دەنووسێت: لە حاڵێکدا تورکیا گرتەیەکی ڤیدیۆییان سەبارەت بە گرووپی تیرۆری عەرەبستانی سعوودی کە خەریکن گۆنی ڕەشی گەورە دەگوازنەوە بۆ شوێنی ژیانی سەر کونسوڵ بڵاو کردووەتەوە و دەوترێت ئەو گۆنیانە جەستەی خاشقجی تێدا بووە، بۆچی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان لە کۆتاییدا بە شێوەی نووسراو داوا لە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکات تا ئەو ڕێکخراو لێکۆڵینەوەیەک سەبارەت بە کوژرانی ئەو ڕۆژنامەڤانە ئەنجام بدات؟

بە ڕاپۆرتی مێهر، جەماڵ خاشقجی لە ڕێکەوتی دووهەمی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە کۆنسوڵگەری عەرەبستان لە ئەستەنبۆڵ لە تورکیا کوژرا و بە ئەوەوە ئەنقەرە زانیاری تەواوی لەم پێوەندیەدا هەبوو بەڵام بە وردە وردە بڵاو کردنەوەی وردەکاری کوژرانی ئەو ڕۆژنامەڤانە و لە کۆتاییدا پاش تێپەڕینی سێ هەفتە لە ئەو رێکەوتە عەرەبستان دانی بە کوژرانی خاشقجی دانا.

News Code 24028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =