بڕێک وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسڕائیل له‌ دژی ئێران به‌ هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانن

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل دیسان له‌ دژی ئێران لێدوانی دا و وتی: بڕێک وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسڕائیل له‌ دژی ئێران به‌ هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندی نزیکی زایۆنییه‌کان و ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی کرد و دیسان له‌ دژی ئێران لێدوانی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: بڕێک وڵاتی عه‌ره‌بی ئیسڕائیل له‌ دژی ئێران به‌ هاوپه‌یمانی خۆیان ده‌زانن، ئێران گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کات.

ئه‌م پاگه‌نده‌ی نتانیاهۆ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ جیهان له‌مڕۆدا ئاگاداری په‌یوه‌ندی ژێر به‌ ژێری زایۆنییه‌کان و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ بۆمبی ناڤۆکی ساز بکات و ئیسڕائیلی پێ له‌ناو ببات.

نتانیاهۆ هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر ئێران سوور بێت له‌ سه‌ر له‌ناو بردنی ئیسڕائیل، دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ ناکه‌ین.

هه‌موو ئه‌م لێدوانه‌ سه‌یرانه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئێران له‌ هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ئیسڕائیل به‌ شتێکی ساخته‌ ده‌زانێت، چ بگاته‌ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیشی له‌گه‌ڵ بکات.

News Code 24024

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =