تاڵەبان سەفەر بۆ تارانی پشت ڕاست کردەوە

وتەبێژی تاڵەبان لە پەیامێکدا سەفەری نوێنەرانی ئەو گرووپە بۆ تاران و دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی پشت ڕاست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە خامە پرس، زەبیحوڵڵا موجاهد وتەبێژی گرووپی تاڵەبان لە پەیامێکدا وتی کە ڕۆژی ڕابردوو لیژنەیەک لە تاڵبانەوە بۆ پێوەیندی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە گەیشتنە ناو تاران.

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: ئەو لیژنە نێردرایە تاران تا لە پێوەندی لە گەڵ دۆخی ئەفغانستان پاش داگیر کردن و دابینی ئاشتی و ئاسایشی ئەو وڵاتە و هەروەها ناوچە لە وڵاتی دراوسێ واتا ئێران، گفتوگۆ بکات.

بە وتەی وتەبێژی تاڵەبان، نوێنەری تاڵبان بەردەوام سەفەری وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەکەن، تا پاڵپشتی سیاسی و ئەخلاقی ئەو وڵاتانە و هەروەها هاوکاریان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەفغانستان و دابینی ئاشتی لە ئەو وڵاتە ڕابکێشن.

بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی دووشەممە وتی کە پاش سەفەری عەلی شەمخانی بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ ئەفغانستان و دیدارگەلێک کە لە ئەو وڵاتە ئەنجام درا، دوێنی لیژنەیەک لە تاڵبانەوە هاتنە تاران و دانوستانی چڕ و پڕیان لە گەڵ جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە هەبوو و گفتوگۆ لە نێوانیاندا ئەنجام درا.

News Code 24022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =