خۆپیشاندانی دژ به‌ تورکیا له‌ لایه‌ن ژنانی قامیشلێ له‌ سووریا

به‌ سه‌دان ژنی دانیشتووی شاری قامیشلێ له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ له‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر سووریا خۆپیاشاندانیان کرد.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، به‌ سه‌دان ژنی دانیشتووی شاری قامیشلێ له‌ پارێزگای حه‌سه‌که‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ سوپای سووریا و دژایه‌تی سوپای تورکیا خۆپیاشاندانیان کرد.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ مه‌یدانی سه‌بعولبه‌حرات به‌ره‌و ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی شاره‌که‌ ئه‌نجام بوو.

له‌م خۆپیشاندانه‌ ژنانی سووری به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاڵای سووریا و دروشمی پشتیوانی کردن له‌ سووپای وڵاته‌که‌یان له‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر سووریا ڕێپێوانیان کرد، ئه‌وان هه‌روه‌ها پشتیوانی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانیان ئیدانه‌ کرد.

خۆپیشانده‌ران جه‌ختیان کرد که‌ سوپای سووریا ته‌نیا ده‌توانێت گه‌ره‌نتی یه‌کپارچه‌یی خاکی سووریا بکات و له‌ دژی داگیرکه‌ران شه‌ڕ بکات، هه‌ڕه‌شه‌ کردنی تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر سووریا ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی به‌هێز کردنی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی سه‌ر به‌م وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌بێت.

ژنانی سووری هه‌وه‌ها ئاماژه‌یان دا که‌ هه‌رجۆره‌ هێرشێکی داگیرکاری له‌ ئه‌نجامدا شکست دێنێت.

News Code 24021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =