هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ چوونه‌ته‌ هه‌رێم نه‌ک ئه‌نبار

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌ کاناڵی مه‌یادینیان ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان کشاونه‌ته‌وه‌ نه‌ک پارێزگای ئه‌نبار.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م کاروانه‌ سه‌ربازییه‌ که‌ له‌ سووریاوه‌ هاتوون ۱۲۰ ئۆتۆمبێکی سه‌ربازیی بوون که‌ له‌ هه‌رێم چوونه‌ته‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی کاتی.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ زیادیان کردووه‌: ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریاوه‌ هاتوون له‌ عێراق جێگیر نابن و هه‌واڵی چوونی هێزه ئه‌مریکاییه‌کان بۆ ئه‌نبار دووره‌ له‌ ڕاستی.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر ماڵپه‌ڕی ئه‌خبارییه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند بوو که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌ پشتیوانی ئاسمانی له‌ سووریاوه‌ بۆ بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار کشاونه‌ته‌وه‌ و تاکوو ئێسته‌ش ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی کشاونه‌ته‌وه‌ ئاشکرا نه‌کراون.

News Code 24019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =