هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا تیرۆریزم په‌ره‌پێده‌دات

سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا هۆشداریی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا و به‌هێزبوونه‌وه‌ و په‌ره‌پێدرانی تیرۆریزم دا.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت، فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ڕه‌نسا له‌ دیدار له‌گه‌ڵ خالد عیسا، نوێنه‌ری کوردستانی سووریا له‌ پاریس، وتی: کورده‌کان به‌ پشتیوانی ئیتیلافی نێوده‌وڵه‌تی و فه‌ره‌نسا ڕۆڵی گه‌وره‌یان له‌ شه‌ڕی داعش بووه‌ و به‌ گیان فیدایی و گیان به‌خت کردنی زۆر تێچووی ئه‌م ڕۆڵه‌یان دا.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری یه‌ک لایه‌نه‌ی ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا و هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا بۆ هێرش کردنه‌ سه‌ر کورده‌کان هۆشداریی توندیشی دا.

ئۆلاند جه‌ختیشی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ بێته‌ دی و هێرش بکرێت بێ گومان پاشهاتی زۆر نه‌رێنی بۆ هاووڵاتیانی سووری ده‌بێت و په‌ره‌ به‌ تیرۆریزمیش ده‌دات.

News Code 24016

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =