کاریگه‌ری ئێران له‌ سه‌ر عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه‌

یه‌کێک له‌ به‌رپرسانی هه‌واڵگری زایۆنییه‌کان پاگه‌نده‌ی کرد که‌ کاریگه‌ری ئێران له‌ عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، تامر هێمان، به‌رپرسی ڕێکخراوی هه‌واڵگری سه‌بازی ئیسڕائیل له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی دا که‌ کاریگه‌ری ئێران له‌ عێراق به‌رده‌وام له‌ حاڵی زیاد بوون دایه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئێران له‌ عێراق وه‌ک شوێنێکی باش بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆی ده‌ڕوانێت، هاوشێوه‌ی سووریا، به‌ تایبه‌ت که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ حاڵی کشانه‌وه‌ له‌ سووریان و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئیسڕائیل.

هێمان جه‌ختی کرد که‌ کاریگه‌ری ئێران، به‌ تایبه‌ت سوپای قودس له‌ عێراق به‌رده‌وام له‌ زیاد بوون دایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هێزی ناوچه‌یی ئێران هه‌میشه‌ بووه‌ته‌ هۆی ترس و دڵه‌ڕاوێکی به‌رپرسانی زایۆنی له‌ ناوچه‌که‌.

News Code 24015

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =