ترامپ ۴ مانگ مۆڵه‌تی به‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا داوه‌ سووریا چۆڵ بکه‌ن

کاناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ زاری ڕۆژنامه‌ی نیوزویک ڕایگه‌یاند که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ۴ مانگ مۆڵه‌تی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا دیاری کردووه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ له‌ زاری ڕۆژنامه‌ی نیوزویک ڕایگه‌یاند که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ۴ مانگ مۆڵه‌تی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا دیاری کردووه‌.

به‌ پێی لێدوانی ئه‌م دوو به‌رپرسه‌ ئه‌مریکاییه‌، ترامپ له‌ میانه‌ی سه‌ردانی حه‌فته‌ی پێشوو بۆ عێراق به‌ ژنراڵ لاکامرا، فه‌رمانده‌ی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ عێراق و سووریا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ سوپای ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی ڕێک و پێک و بێ کێشه‌ له‌ سووریا ته‌نیا چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک مۆڵه‌تی هه‌یه‌.

ترامپ دوێنێ له‌ میانه‌ی تویتێک نووسی: ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سی دیکه‌ له‌ جێگه‌ی من ئه‌وه‌ کاره‌ گه‌وره‌ی له‌ سووریا ده‌کرد، ئێسته‌ قاره‌مانی نیشتمانی بوو.

ئه‌و درێژه‌ی دا: کاتێک من بوومه‌ سه‌رۆک کۆماری، سووریا پڕ بوو له‌ داعشییه‌کان، ئێسته‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی داعش له‌ناو چووه‌ و ئێمه‌ به‌ ئارامی هێزه‌کانمان ده‌گه‌ڕێینینه‌وه‌ بۆ ماڵ. هه‌روه‌ها شه‌ڕی پاشماوه‌کانی داعش له‌ سووریا دکه‌ین.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا له‌ میانه‌ی فه‌رمانێک له‌ ناکاو ڕایگه‌یاند که‌ هه‌موو هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌کشێنێته‌وه‌.

News Code 24014

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =