هێرشی ترامپ بۆ سەر دژبەرەکانی کشانەوە لە سووریا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی تویتێک هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی دژی کشانەوەی هێزەکای ئەمریکا لە سووریان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی تویتێک نووسی: من تەنیا کەسێک لە ئەمریکام کە کاتێک دەڵێت بە سەرکەوتنەوە هێزەکانمان دەگەڕێنیینەوە، مێدیاکان خراپ باسی دەکەن.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا درێژەی دا: ئەو کەسانەی گلەیی دەکەن مێدیای درۆزنن، ئەو شارەزایانەن کە ساڵانێکی زۆرە شکستیان خواردووە. ئەگەر بۆ هەمیشەش لە شەڕە بێ کۆتاکان دەمامەوە هەر دیسان تووڕە دەبوون.

هەموو ئەمانە لە حاڵێک دایە کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا حەفتەی پێشوو ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنێتەوە.

News Code 24010

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =