بۆردومانی شوێنی گردبوونەوەی ٣٠ سەرکردەی داعش لە سووریا

فرۆکە جەنگییەکانی عێراقی شوێنی گردبوونەوەی سەرکردەکانی داعش لە ناو خاکی سووریایان بۆردومان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە بەردۆمانی شوێنی گردبوونەوەی سەرکردەکانی داعش لە سووریا هەواڵی دا.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکداری و بە چاوەدێری و پلان داڕشتنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و بە پێی زانیارییە بە دەست گەیشتووەکان لە دەزگای هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، فرۆکەگەلی جەنگیی ئێف ١٦ی عێراق رۆژی ڕابردوو زیانێکی قورس و کارایان لە ناوچەی سوسەی سووریا بە داعش گەیاند.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە لەو هێرشەدا شوێنی گردبوونەوەی داعشییەکان کە خانوویەکی دوو نهۆمی بووە و وەک مۆڵگەی تیرۆریستان ٣٠ سەرکردەی داعشی تێیدا کۆبوونەوەیان بووە، کراوەتە ئامانج و بە تەواوی تێک و پێک دراوە.

شایانی باسە کە لە ڕاگەیێندراوەکەدا وردەکاریی زیاتر سەبارەت بەو هێرشە بڵاو نەبۆتەوە.

News Code 24007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =