به‌رپرسانی ئه‌مریکایی بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن ده‌چنه‌ تورکیا

وه‌زیری دادی تورکیا ڕایگه‌یاند: له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو، به‌رپرسانی ئه‌مریکایی بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن سه‌ردانی تورکیا ده‌که‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕییه‌ت، عه‌بدولحه‌مید گول، وه‌زیری دادی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: هیچ کێشه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی فه‌تحۆڵا گوله‌ن له‌ لایه‌ن واشنتۆن به‌ ئه‌نقه‌ره‌ بوونی نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هیوادارین که‌ گوله‌ن ڕاده‌ست بکرێته‌وه‌. چون له‌ تورکیا سزای له‌سێداره‌ دان بوونی نییه‌، هیچ کێشه‌یه‌ک بوونی نییه‌ که‌ ئه‌و بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ تورکیا.

عه‌بدول حه‌مید گول ئاماژه‌ی دا: له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو به‌رپرسانی ئه‌مریکا بڕیار وایه‌ له‌مباره‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ بکه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ فه‌تحۆڵا گوله‌ن پێشتر هاوپیمانی ئه‌رۆدغان له‌ سه‌رکه‌وتن بۆ ده‌سه‌ڵات بوو، به‌ڵام دواجار ناکۆکییه‌کان په‌ره‌ی سه‌ند و تورکیا گوله‌نی تۆمه‌تبار کردووه‌ که‌ ڕێبه‌ری کوده‌تاکه‌ی ساڵی ۲۰۱۶ی ئه‌نجام داوه‌.

News Code 24003

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =