هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌ چه‌کی سه‌روو ده‌نگ ته‌یار ده‌بێت

هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕاپۆرتێک ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ تاکوو ساڵی ۲۰۲۵ ئه‌م هێزه‌ به‌ چه‌کی سه‌روو ده‌نگ (هایپرسۆنیک) ته‌یار ده‌بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕاشا تووده‌ی، هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی سه‌روو ده‌نگی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ تاکوو ساڵی ۲۰۲۵ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌ چه‌کی سه‌روو ده‌نگ (هایپرسۆنیک) ته‌یار ده‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ یه‌ک حه‌فته‌ به‌ر له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی سه‌روو ده‌نگی ڕووسیا، جان ڕیچاردسۆن، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا پڕۆژه‌یه‌کی ئاشكرا کرد که‌ له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ تاکوو ساڵی ۲۰۲۵ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا به‌ مووشه‌کی سه‌روو ده‌نگ ته‌یار بکرێت.

پێنتاگۆن وڵاتانی چین و ڕووسیای تۆمه‌تبار کردووه‌ که‌ به‌ هه‌موو توانیانه‌وه‌ له‌ دوای داگیر کردنی جیهانن ئه‌م کاره‌ش له‌ حسابی ئه‌مریکا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ هیچ ڕێکارێکی ڕوون بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ له‌ به‌رچاو نه‌گیراوه‌ و له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ هێزی مووشه‌کی سه‌روو ده‌نگی ئه‌مریکا په‌ره‌ی زیاتری پێبده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئێستادا ۳ وڵاتی چین، ئه‌مریکا و ڕووسیا په‌ره‌ به‌ تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی سه‌روو ده‌نگ ده‌ده‌ن که‌ وه‌ک دیاره‌ مسکۆ له‌م ڕووه‌وه‌ پێشکه‌وتنی زیاتری به‌ ده‌ست هێناوه‌.

News Code 24001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =