کاتی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌میشقه‌

باڵوێزی پێشووی بریتانیا له‌ به‌حره‌ین و سووریا جه‌ختی کرد که‌ کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی بکرێته‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، پیتر فۆرد، باڵوێزی پێشووی بریتانیا له‌ به‌حره‌ین و سووریا جه‌ختی کرد: کاتی ئه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریا ئاسایی بکرێته‌وه‌ و ده‌میشق بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بی بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هیچ سوودێک له‌ درێژه‌دان به‌ دوژمنی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ سووریادا بوونی نییه‌ و ئه‌م وڵاتانه‌ش به‌ باشی له‌م شته‌ ئاگادارن.

فۆرد ئاماژه‌ی دا: عه‌ره‌بستان ماوه‌یه‌که‌ که‌ بڕیاری داوه‌ تاکوو په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ سووریا ئارام ئارام ئاسایی بکاته‌وه‌. ئه‌مریکا ناتوانێت به‌ر به‌ په‌یوه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ سووریا بگرێت. ڕه‌نگه‌ باڵوێزه‌کانی بریتانیا و فه‌ڕه‌نساش بگه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ده‌میشق، گه‌ڕانه‌وه‌ باڵوێزه‌کانی وڵاتانی ئه‌ورووپایی بێ مه‌رج ئه‌نجام ده‌بێت.

News Code 24000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =