سه‌رۆکی کۆریای باکوور په‌یامی بۆ ترامپ نارد

سه‌رۆکی کۆریای باکوور په‌یامی بۆ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا نارد که‌ ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌که‌ ڕوون نییه‌ به‌ڵام وه‌ک دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ناڤۆکی له‌ دوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی چوسۆن ئه‌یلبۆ چاپی کۆریای باشوور له‌ زاری که‌سێکی ئاگادار بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ که‌ کیم جۆنگ ئۆن په‌یامێکی ئاشتیانه‌ی بۆ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ هۆی ساڵی نوێی زاینییه‌وه‌ ناردووه‌.

ئه‌م په‌یامه‌ که‌ ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ڕوون نییه‌، ڕۆژی هه‌ینی له‌ ڕێگه‌ی کاناڵێکی نادایر به‌ ده‌ستی ترامپ گه‌یشتووه‌ وه‌ک دیاریشه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی ناڤۆکی له‌ دوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌یه‌.

ڕۆژی هه‌ینی نوسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند که‌ کیم جۆنگ ئۆن ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناڤۆکییه‌ و ساڵی نوێی زاینی دانوستانه‌کان په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت.

دانوستانی کۆریای باکوور له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و کۆریای باشوور ئه‌نجام ده‌بێت به‌ڵام تاکوو ئه‌مریکا ڕه‌زایه‌تی خۆی له‌ دانوستانه‌کان نیشان نه‌دات، کۆریای باشوور ناتوانێت په‌ره‌ به‌ کاری بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ کۆریای باکووردا بدات.

شاره‌زایانی سیاسی ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ کیم جۆنگ ئۆن درێژه‌ به‌ دانوستانه‌کان ده‌دات تاکوو له‌ دیداری داهاتوو ئیمتیازی زیاتر له‌ ترامپ وه‌ربگرێت.

News Code 23999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =