بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربازانی ئیمام زەمان لە پارێزگای کوردستان بە وشیاری و هەوڵی پێویست گرووپێکی گەندەڵی ئابووری و کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە دراوی دەوڵەتی ناسی، تێکیشکاند و ١١ کەس لە ئەندامە سەرەکییەکانی دەستگیر کرد.
لە دۆخی هەستیاری ئابووری و پێویست بە بەرنامەرێزی ورد لە کەڵک وەرگرتن لە پاشکەوتی دراوی، ئەو گرووپە بەرانبەر ٤ هەزار و ٧٠٠ ملیار تمەن دراوی دەوڵتیەن بە بیانووی هاوردە کردنی کاڵا لە ئێران بردووەتە دەرەوە و لە بڕێک لە وڵاتەکان سەرمایەدانەریان کردووە کە بە وشیاری سەربازانی ئیمام زەمان کەوتنە داوەوە.
ئەو گرووپە ئەو دراوەیان بە کەڵک وەرگرتن لە کارتی بازرگانی کۆمپانیای درۆیی و بە ساختەکاری لە پێش فاکتۆر بۆ تۆمار کردنی سفارشتی هاوردە کردنی کاڵا و هەروەها پێدانی بەرتیل لە بانکە جیاوازەکان وەرگرتووە و بە ئەنجام نەدانی بەڵێنی دراوی و کەڵک وەرگرتن لە رێگای جیاواز، بەریان بە بەڕێوە بردنی کاری یاسایی بانکەکان لە پێوشوێنگیری دراوەکان گرت.
بۆچوونی ئێوە