دیداری بەرپرسانی عێراق لە گەڵ ئەسەد و هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغدا-هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە سەر دیداری بەرپرسانی پایە بەرزی ئەو وڵاتە لە گەڵ سەرۆک کۆماری سووریا و پێشنیاری بەغدا بۆ جارەسەری کێشەکانیان لە گەڵ هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، عادڵ عەبدولەمهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕۆژی ڕابردوو جەختی کرد: بەرپرسانی ئاسایشی عێراق لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق دیداریان کرد.

ناوبراو زیادی کرد: هەر جۆرە گۆڕانکاریەکی نەرێنی لە سووریا لە سەر عێراقیش کاریگەری دادەنێت چنکوو ئێمە ٦٠٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەشمان هەیە و داعش هەروا لە ئەو ناوچە هەیە.

عەبدولەمهدی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر جەختی کرد: ئێمە پێشنیارگەلێکمان لە سەر چارەسەری کێشەکان هەیە کە بەڕێوە چوونیان لە ئەمساڵدا زۆر سەخت بوو. یەکێک لە پێشنیارەکان دەستپێڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی تەواو لە گەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نەوت و پرسی فیدراڵی و گومڕوکییە و ئێمە لە گەڵ هەرێمی وکردستان وەکوو پارێزگاکانی تر بەرەوڕوو دەبینەوە. ئەوان ماف و بەڵێنگەلێکیان هەیە.

عەبدولمەهدی ئاماژەی نەکردە سەر وەڵامی هەرێمی کوردستان بە ئەو پێشنیارگەلە.

News Code 23995

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =