خه‌ونی عه‌ره‌به‌کان بۆ دوور خستنه‌وه‌ی سووریا له‌ ئێران نایه‌ته‌ دی

به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئیسڕائیل وتی: ئامانجی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ دوور خستنه‌وه‌ی سووریا له‌ ئێران به‌ ڕێگه‌ی وه‌ک ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نایه‌ته‌ دی.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعاله‌م، به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئیسڕائیل به‌ ماڵپه‌ڕی عه‌کا وتی: ئامانجی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ دوور خستنه‌وه‌ی سووریا له‌ ئێران به‌ ڕێگه‌ی وه‌ک ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نایه‌ته‌ دی.

ئه‌و زیادی کرد: ئێران له‌ ناو ناوه‌نده‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی سووریا ڕیشه‌ی هه‌یه‌ و ته‌نیا جۆری حکومه‌تی سووریایه‌ که‌ ده‌توانێت دیمه‌شق له‌ تاران دوور بخاته‌وه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی ئیسڕائیل جه‌ختی کرد که‌ نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عه‌ره‌به‌کان له‌ سووریا له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگ نییه‌، چون ئه‌وان به‌ ئامانجی نزیک بوونه‌وه‌ له‌ سووریا ناتوانن تاران له‌ ده‌میشق دوور بخه‌نه‌وه‌.

قسه‌کانی ئه‌م به‌رپرسه‌ زایۆنییه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ که‌ویت وه‌ک سێهه‌م وڵاتی که‌ندای فارس دوای ئیمارات و به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند به‌ زوویی باڵوێخانه‌که‌یان له‌ دیمه‌شق ده‌که‌نه‌وه‌.

ئیماراتیش حه‌فته‌ی پێشوو ڕایگه‌یاند که‌ دوای ساڵی نوێی زاینی باڵوێزخانه‌که‌یان له‌ سووریا ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌حره‌ینیش به‌ زوویی ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌دات.

News Code 23993

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =