وانەیەک کە عێراقییەکان له‌م سه‌فه‌ره‌ دواییه‌دا به‌ ترامپیان داوه‌

سەفەری چاوەروان ‌نە‌کراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق هاوکات بوو لە گەڵ وەڵامی یەکلاکەرەوەی تەواو چینەکانی ئەو وڵاتە؛ وەڵامێک کە چاوەروان دەکرا ترامپ لە دیاری کردنی ستراتژییە سیاسییەکانی هەمبەر بە عێراق، ڕەچاوی بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە درێژەی زنجیرە هەنگاوە سەیر و سەمەرەکانی خۆی لە کاتی هەڵبژاردرانی بە سەرۆکی کۆماریی ئەو وڵاتە، رۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو بە شێوەی نهێنی سەردانی عێراقی کرد. ترامپ پاش گەیشتنی بە خاکی عێراق یەکڕاست بۆ دیدار لە گەڵ سەربازانی جێگرکراوەی ئەمریکی لە عێراق چووە بنکەی ئەمریکیی عەین ئەسەد لە ئەنبار.

ترامپ لەو سەفەرە نهێنی و چاوەروان ‌نە‌کراویدا هاوسەرەکەی ملانیاشی لە گەڵ خۆی بردبوو. ئەوان پاش گەیشتنیان بە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە گەڵ سەربازانی ئەمریکی وێنەی سلفیان هەڵگرت؛ وەک بڵێی خاکی عێراق بۆتە شوێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا.

پێشێل کردنی سەروەری نیشتمانیی عێراق

گومانی تێدا نییە کە سەفەری چاوەروان ‌نە‌کراو و نهێنیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق، پێشێل کردنی سەرەوەری نیشتمانیی ئەو وڵاتە و سووکایەتی بە بەرپرسانی عێراقی دێتە ئەژمار. ئەو سەفەرە بە پێچەوانەی یاسا و ڕێساگەلی دیپلۆماتیک بووە.

پێوێست بوو سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتوويکان وێرای ڕەچاو کردنی یاساگەلی دیپلۆماتیک، بە شێوەی فەرمی بەرپرسانی عێراقیی لە کاتی دروستی سەفەرەکەی بۆ ئەو وڵاتە ئاگادار دەکردەوە و بەوجۆرە نەدەکەوتە بەر پەلاری هێرش و توانجی سیاسیی میدیا و خەڵکی عێراق و تەنانەت ناوچەییش.  

کارناسان و چاودێرانی سیاسی لە سەر ئەو بڕوایەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاش شکست هێنان لە عێراق، ئێستا بە هەموو جۆرێک هەوڵ دەدەن کە ڕواڵەتێکی ڕۆتین و ئاسایی ببەخشنە ئامادەبوونیان لەو وڵاتە. بەو پێیە سەفەری چاوەروان ‌نە‌کراو و نهێنیی ترامپ بۆ خاکی عێراق و ئەویش بە پێچەوانەی یاساگەلی دیپلۆماتیک، لەو پرسە بەدەر نییە.

بە گشتی ئەوی ڕووی داوە پێشێل کردنی ڕاشکاوانەی سەروەری نیشتمانیی عێراقە؛ ئەگەرچی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە مەبەستی پەڕینەوە و دەرباز بوون لەو گوشارانەی کە بە هۆی داپەڕە نائاساییەکانی بەرەوڕوویەتی، هەوڵ دەدات رێگەی دیترهاوێژی بگرێتە بەر و کارەکەی خۆی پاساو دەدات.

پێشوازی بە تام و بۆنی مووشەک

بەرپرسان، حزب، ڕەوت و گرووپگەلی سیاسی و هەروەها خەڵکی عێراق بە پێشوازی نەکردیان لەو سەفەرە چاوەروان ‌نە‌کراو و نهێنیەی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێیان حاڵی کرد کە هەر دیپلۆماتێک لە هەر پێگەیەکدا بێ، پێویستە ڕێز لە سەروەریی سووریا بگرێت و دەنا ئەوانیش لە بەرامبەردا ڕێزی لێ ناگرن.

بەوەشەوە سەفەری چاوەروان ‌نە‌کراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ عێراق بێ پێشوازیش نەبوو و عێراقییەکان بە شێوازی خۆیان پێشوازیان لێ کرد و هاوکاتی ئەو سەفەرە، باڵوێزی واشنتۆن لە گەڕەکی سەوزی بەغدا کرایە ئامانجی دوو مووشەک تا بەو شێوە بە تام و بۆنی مووشەکی پێشوازی لە ترامپ کرابێت!

عێراقییەکان ئەو پەیامەیان بە گوێی ترامپدا گەیاند کە بەها نەدان بە سەروەری نیشتمانی وڵاتەکان نە تەنیا ڕاخستنی فەڕشی سووری بە دواوە نابێت، بەڵکوو بە پێچەوانە کاردانەوەی یەکلاکەرەوەی بۆ دەکرێت. ئەو کارەی عێراقییەکان بووە هۆی ڕاچڵەکان و ترسانی ترامپ و خۆیشی دانی بەو شتەدا نا.

پەیامی یەکلاکەرەوەی کۆتلە سیاسییەکان بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا

سەفەری نهێنی ترامپ بە عێراق و لێدوانی لەبارەی بە کارهێنانی بنکەگەلی سەربازی ئەمریکی لە عێراق بۆ هێرش کردنە سەر سووریا لە ئەگەری پێویستی و ڕەچاو نەکردنی پرێنسیپگەلی دیپلۆماتیک و خۆبواردن لە چوونە بەغدا کاردانەوەی توندی خەڵکی کۆتلە سیاسییەکانی عێراقی بە دواوە بوو.

سەرەتا کۆتلەی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی بیاننامەیەک سەفەری ترامپی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: "ئەو کارەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوکاتی پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق و چوونی بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار وەک ئەوەیە کە ئەو وڵاتە ویلایەتێکە لە ویلایەتەکانی ئەمریکا. بەو پێیە بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان بۆ لێکدانەوەی هەنگاوی پێشێل کەرانەی سەروەریی عێراق لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە لە زووترین کاتدا پێویستە".  

کۆتلەی بەنای عێراقیش لە بەیاننامەیەک سەفەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتەی بە پێشێل کردنی ئاشکرا و ڕاشکاوانەی یاسا و ڕیساگەلی دیپلۆماتیک زانی و جەختی کرد کە ئەو سەفەر نیشاندەری هەڵسوکەوتی خۆبەزل زانینی ترامپ هەمبەر بە دەوڵەتی عێراقە.

هەروەها مەحموود ڕەبیعی ئەندامی مەکتەب سیاسیی ڕەوتی عەسائیبی ئەهلی حەق لەوبارەیەوە وتی: چوونی لەو چەشنەی ترامپ بۆ عێراق سەلمێنەری بەهانەدانی ئەمریکا بە سەربەخۆیی، سەروەری و پێگەی دەوڵەتی بەغدایە و هەر ئەوە زەروورەتێک ساز دەدات بۆ خێرایی بەخشین بە ڕەوتی پەسندکرانی یاسایەک لە پێناو دەرکردنی هێزە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا لە عێراق.

هاوکات جەعفەر حسێنی وتەبێژی سەربازی "کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق"ی سەر بە حەشدی شەعبی وتی: ئەوە هێزەکانی بەرخودانی ئیسلامین کە ئەمریکا ناچار دەکەن هێزەکانی لە عێراق بباتە دەرێ. ناوبراو سەفەری چاوەروان نەکراوی ترامپ بۆ عێراقی و تەرخان درانی ئەو سەفەرە بە دیداری لە گەڵ سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی بە نیشانەی هەست بە نائەمنی کردنی لە عێراق زانی و وتیشی: فەرماندەگەلی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق بەڵێنیان داوە کە ئەو دەستانەی دەیانەوێ دەستدرێژی بکەنە سەر وڵاتانی دراوسێ و لەوان سووریا، دەبڕنەوە. حسێنی جەختی کرد کە بڕیاری دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە عێراق نەک بە ترامپ، بەڵکوو دەروەستی بە گەل و پەرلەمانی عێراقە.

هەر لەو پەیوەندییەدا هاشم مووسەوی وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی نۆجەبا لە کاردنەوە بە سەفەری ترامپ ڕایگەیاند: دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری گەمژەی ئەمریکا دەبێ بزانێ کە سەروەریی عێراق بە خوێنی شەهیدان دەستەبەر کراوە و کردنەوەی بنکەگەلی سەربازیی لە وڵاتی بەرخۆدان و شەهیدان مومکین نییە و وتیشی: پێویستە دەوڵەت هێزە ئەمریکییەکان وەدەر بنێت، چونکە ئامادەبوونیان پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتە. ناوبراو بە داکۆکی لە پێویستیی سزادانی ترامپ بۆ پێشێل کردنی سەروەریی عێراق، جەختی کرد: ئێمە رێگە نادەین کە عێراق ببێتە بنکەیەک بۆ هەڕەشەخستنە سەر وڵاتانی درواسێ.

ئایا ترامپ دەرس وەردەگرێت؟

ئێستا ئەو پرسیارە سەرنجی ڕای گشتیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە کە ئایا دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو ڕووداوانەی لە عێراقدا بە سەری هات و وانەیەک کە حزب، ڕەوت و گرووپگەلی جۆراوجۆری سیاسی پێیان دا، دەرسی وەرگرتووە یان نا. ئەگەرچی ترامپ هەوڵ دەدات وانیشان بدات کە سەفەرەکەی بۆ عێراق سەرکەوتووانە و پڕ دەسکەوت بووە، بەڵام خۆیشی بە باشی دەزانێت کە هەوڵە دزێوانەش هیچ لە ڕاستییەکان ناگۆڕێت.

کاردانەوەگەلی ژیرانە، یەکلاکەرەوە و لە کاتی خۆی حزب و ڕەوت و کۆتلە پەرلەمانییەکانی عێراق و هەروەها ناڕەزایەتیی بەربڵاوی خەڵکی بەو سەفەرە لە ناکاوە، چاوەروان‌نەکراو و نهێنییەی ترامپ بۆ ئەو وڵاتە، وانەیەکی گەورە بوو کە عێراقییەکان یەکدەنگ و یەکپارچە بە سەرۆک کۆماریان دا و ئێستا دەبێ ببینین کە ئایا ئەو لەو وانە گرینگە، دەرسی وەرگرتووە و یان درێژە بە هەڵوێستەکانی خۆی هەمبەر بە عێراق دەدات؛ کە لەو ئەگەرەدا دەبێ چاوەروانی وەڵامێکی توند و یەکلاکەرەوەی دیکە لە لایەن دەوڵەت، گەل و حزبە سیاسییەکانی عێراق بێت.

News Code 23983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =