خەڵکی کوردستان ڕۆژی ۹ی بەفرانباریان بەرز ڕاگرت

خەڵکی کوردستان بە بەشدارییەکی بەشکۆ هاوکات لەگەڵ سەرانسەری ئێران یادی ڕۆژی ۹ی بەفرانباریان بەرز ڕاگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ۹ی بەفرانبار ئەمڕۆ لە یاریگای ئازادی شاری سنە بە بەشداریی خەڵک و بەرپرسانی پارێزگا بەڕێوەچوو.

مامۆستایانی ئایینی، بازاڕییەکان، گەنجان و مێرمنداڵان و پیر و گەنج و ژن و پیاو لەگەڵ بەرپرساندا بەشداریی ئەم ڕێوڕەسمەیان کرد.

لە ساڵی ۸۸ەوە تا ئێستا ڕۆژی ۹ی بەفرانبار وەک کاردانەوەیەک بە ئاژاوەگێڕی هەندێ کەس دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەو ساڵە کە ئاڵۆزی وڵاتی داگرت، خەڵکی ئێران بۆ پشتیوانی لە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێپێوان دەکەن.

News Code 23980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =