یه‌که‌مین فستیڤاڵی جل و به‌رگی کوردی له‌ کوردستان

یه‌که‌مین فستیڤاڵی جل و به‌رگی کوردی هاوکات له‌گه‌ڵ به‌هاری ئه‌مساڵ له‌ پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یه‌که‌مین فستیڤاڵی جل و به‌رگی کوردی هاوکات له‌گه‌ڵ به‌هاری ئه‌مساڵ له‌ پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م فستیڤاڵه‌ ناوچه‌یی ده‌بێت و پارێزگاکانی ئیلام، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، تاران، خوراسانی باکووری، کوردستان و کرماشان تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن.

له‌ ۱۵ به‌فرانبار تاکوو ۳۰ ڕێبه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌زیان له‌ به‌شداری کردن له‌م فستیڤاڵه‌دا هه‌یه‌، ده‌توانن جل و به‌رگه‌ کوردییه‌کانی خۆیان ڕه‌وانه‌ی فستیڤاڵه‌که‌ بکه‌ن.

هه‌موو به‌رنامه‌کان دارژاوه‌ که‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ نێوان ۵ بۆ ۱۰ی بانه‌مه‌ڕه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت و کاریگه‌ریشی له‌ ڕاکێشانی گه‌شتیار بۆ پارێزگای کوردستان هه‌بێت.

ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م فستیڤاڵه‌ش ناساندنی جل و به‌رگی کوردی و په‌ره‌دان به‌ که‌لتووره‌ خۆجێییه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر فه‌رهه‌نگی زاڵی ڕۆژئاوا دایه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌نیشت ئه‌م پێشانگایه‌ پێشانگایه‌کی جل و به‌رگ به‌ ئاماده‌ بوونی دیزاینه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 23972

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =