هەسەدە هێرشی کردە سەر خەڵکی سڤیلی مەنبەج

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هێرشیان کردە هەندێک لە خەڵکی سڤیلی شاری مەنبەج بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە سەربانی ماڵەکانیان و چەندین کەسیان دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هێرشیان کردە هەندێک لە خەڵکی سڤیلی شاری مەنبەج بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای سووریا لە سەربانی ماڵەکانیان و چەندین کەسیان دەستگیر کرد.

دانیشتوانی شاری مەنبەج بە هەواڵنێری سپۆتنیک‌یان ڕاگەیاندووە کە کەسانێکی چەکداری دەم و چاو داپۆشراوەی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هیرشیان کردۆتە سەر ماڵی هەندێک کەسایەتیی ناسراوەی عەشیرەیی و سڤیلی مەنبەج و چەند کەسێکیان بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای سووریا و پەرەدان بە هەواڵی چوونی سوپای سووریا بۆ ئەو شارە و زاڵبوونیان بە سەر ئەوێدا، دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە تا ئێستا ٢٥ کەسی سڤیل قۆڵبەست کراوە و هێزەکانی هەسەدە دەستگیر کراوانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.

شایانی باسە کە رۆژی ڕابردوو لە دوای ئامادەبوونی سوپای سووریا بۆ چوونە ناو شاری مەنبەج، هەندێک لە دانیشتوانی ئەو شارە بە تایبەت بەشی رۆژئاوای شار ئاڵای سووریایان لە سەربانی ماڵەکانیان هەڵکردووە.

News Code 23959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =