سەبارەت بە هاوئاهەنگیی دوو وڵات لە سووریا ڕێککەوتین

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پاش کۆبوونەوەی وەفدەکانی ڕووسیا و تورکیا لە مسکۆ وتی: سەبارەت بە چۆنیەتی هاوئاهەنگیی نێوان یەکەکانی دوو وڵات لە سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان ڕێککەوتنی باشمان بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، پاش کۆتایی دانیشتنی یەک و نیو کاتژمێرەی وەفدی تورکیا و ڕووسیا بە تەوەری گۆڕانکارییەکانی ئێستای سووریا لە مسکۆ، سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بەو کۆبوونەوەیە، دانیشتنەکەی ئیجابی وەسف کرد.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە درێژەی هاوئاهەنگیی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لە سووریا ڕێککەوتین.

لاڤرۆف وتیشی: هەروەها لە بابەتی چۆنیەتی هاوئاهەنگیی نێوان یەکەکانی دوو وڵات لە سووریادا ڕێککەوتنی باشمان بوو.

شایانی باسە، لەو دانیشتنەدا وەفدەکانی دوو وڵات کە پێک‌هاتبوون لە سێرگەی لاڤرۆف و مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕووسیا و هەروەها سێرگەی شویگۆ و هولۆسی ئاکار وەزیرانی بەرگریی دوو وڵات سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا دانوستان و گفتوگۆیان کرد.

News Code 23957

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =