بوونی ئیرادەیەکی هاوبەش بۆ پاککردنەوەی سووریا لە تیرۆریستان

وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش دانیشتنی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ڕووسیا و تورکیا لە مسکۆ، وتی: بۆ پاککردنەوەی یەکجاریی خاکی سووریا لە تەواو گرووپگەلی تیرۆریستی، ئیرادەیەکی هاوبەش لە ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوەق لە ئانادۆلو، دانیشتنی یەک و نیو کاتژمێرەی وەفدی تورکیا و ڕووسیا بە تەوەری گۆڕانکارییەکانی ئێستای سووریا لە مسکۆ کۆتایی پێهات.

مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش ئەو دانیشتنە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: بۆ پاککردنەوەی یەکجاریی خاکی سووریا لە تەواو گرووپگەلی تیرۆریستی، ئیرادەیەکی هاوبەش لە ئارادایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند: لە پرسە هاوپەیوەندەکان بە سووریا و ناوچە درێژە دەدەین بە هاوکاریی نزیکمان لە گەڵ وڵاتانی ڕووسیا و ئێران.

شایانی باسە، رۆژی ڕابردوو سوپای سووریا لە سەر داوای هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک هەنگاویان نایە شاری مەنبەجە‌وە و ئەوە کارە تووڕەبوون و دژایەتیی زیاتری تورکیای بە دواوە بووە.

News Code 23955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =