تورکیا بچێتە هەر ناوچه‌یه‌ک، لێی ناکشێتەوە

وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیمەکراتیک وێرای پێشوازیی لە ئامادەبوونی سوپای سووریا لە مەنبەج وتی: تورکیا بچێتە هەر کوێ، پەل دادەکوتێ و چیتر لێی ناکشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سپۆتنیک، جەیهان ئەحمەد وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ڕایگەیاند: هەسەدە پێشوازی دەکات لە چونی سوپای سووریا بۆ مەنبەج بە مەبەستی پاراستنی سووریا، چونکە تورکیا بچێتە هەر کوێ، تازە مەحاڵە چۆڵی بکات.

ناوبراو جەختی کرد: هەسەدە لە گەڵ دیمەشق بۆ پێشگری لە هاتنی تورکیا هاوکاری دەکات.

شایانی باسە کە سوپای سووریا رۆژی هەینی ٢٨ی دیسامبێر هەنگاویان نایە شاری مەنبەج‌ لە هاوێری حەلەب و ئاڵای سووریایان لەو شارە هەڵدا.

News Code 23954

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =