ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - ڕامین حسه‌ین ئابادیان: تورکیا ده‌مێکه‌یه ئاماژه‌ی داوه که ده‌یه‌وێت شاری مه‌نبه‌ج له باکووری سووریا داگیر بکات و ئه‌مه‌ش به بیانۆی شه‌ڕ له دژی هێزه کوردییه‌کان ده‌کرێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که شاری مه‌نبه‌ج به ته‌واوی به‌شێکه له وڵاتی سووریا هه‌ر ئۆپراسیۆنێک بێ مۆڵه‌تی سووریا داگیرکاری له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. تورکیا سه‌ره‌ڕای ئاگاداری له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌یه‌وێت مه‌نبه‌ج داگیر بکات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که دیمەشقیش به ڕوونی ڕایگه‌یاندووه که له به‌رانبه‌ر هه‌رجۆره داگیرکارییه‌ک ده‌وه‌ستێت و ڕێگه نادات سه‌روه‌رییه‌که‌ی پێشێل بکرێت. کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا و هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا نیشان ده‌دات که به زوویی ڕه‌نگه شه‌ڕێکی قورس له مه‌نبه‌ج ڕوو بدات. به‌ڵام هێزه‌کانی کوردی سووریا بۆ به‌ر گرتن به‌م داگیرکارییه سوپای سووریایان له شاری مه‌نبه‌ج جێگیر کرد.
هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی باکووری سووریا و شاری مه‌نبه‌ج هۆشداری دا.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که هاتووه: هێزه کوردییه‌کان مافی ئه‌وه‌یان نییه که گرووپ و یه‌کینه‌کانی دیکه بۆ ناوچه‌که بێنن و ئه‌م کاره نایاساییه وه‌ک تێکدانی سه‌قامگیری ناوچه‌که وایه.
ڕاستی بابه‌ته‌که‌ش له‌وه دایه که شاری مه‌نبه‌ج له نزیک حه‌ڵه‌ب و فورات گرنگی ستراتیژی زۆری هه‌یه و ئه‌مه‌ش ئه‌نقه‌ره هان ده‌دات که داگیری بکات. شاری مهنهبج ڕێگه‌ی کۆنی جاده‌ی هه‌ورێشم بۆ حه‌ڵه‌ب و ده‌ریای ناوه‌ڕاست بووه و ئێسته‌ش دوو گه‌وره جاده‌ی سووریا له باکوور له‌م شاره‌وه ده‌چێت بۆ حه‌ڵه‌ب. هه‌روه‌ها حه‌سه‌که به ڕۆژئاوای سووریاوه ده‌به‌ستێته‌وه.
شاری گه‌وره‌ی ڕه‌قه‌ش له نزیک ئه‌م شاره‌یه، که‌وته هه‌ر که‌س به سه‌ر مه‌نبه‌جدا زاڵ بێت ده‌توانێت کۆنترۆڵی ڕه‌قه و ناوچه‌که له ژێر داستی دا بێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه مه‌نبه‌ج له سنووره‌کانی تورکیا نزیکه، تورکیا باش ده‌زانێت که کۆنترۆڵی ئه‌م شاره له لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له سه‌ر ڕووداوه‌کانی باکووری سووریا به تایبه‌ت ئه‌دله‌ب.
ده‌کرێت بڵێین که ئۆپراسیۆنی مه‌نبه‌ج له لایه‌ن تورکیاوه سه‌ره‌تای شه‌ڕ له دژی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته. ئه‌گه‌رجی مه‌نبه‌ج له ڕۆژئاوای فوراته به‌ڵام تورکیا به گرنگی ده‌زانێت که سه‌ره‌تا ئه‌م شاره داگیر بکات.
داگیر بوونی مه‌نبه‌ج ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که کوردی سووریا چی دیکه به ئاسانی نه‌توانێت له ڕۆژئاوای فورات به‌ره‌و عه‌فرین له هات و چوودا بێت و تورکیاش به باشی له‌م شته ئاگاداره. له‌مباره‌وه عه‌بدولڕه‌حمان عه‌باره ده‌ڵێت: هه‌ر که‌س زووتر مه‌نبه‌ج کۆنترۆڵ بکات زووتریش ده‌توانێت ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بگرێته کۆنترۆڵ.
هێشتا چه‌ند کاتژمێر له چوونی هێزه‌کانی سووریا بۆ مه‌نبه‌ج تێپه‌ڕ نه‌ببوو که ئه‌ردۆغان ده‌ستی کرد به پاگه‌نده کردن بۆ ئه‌وه‌ی شکستی خۆی له یه‌که‌م هه‌نگاوی داگیرکاری سووریا بشارێته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی هه‌واڵی چوونی سوپای تورکیا بۆ مه‌نبه‌جی به شه‌ڕی ده‌روونی وه‌سف کرد.
ئه‌و زیادی کرد: هێشتا چوونی سوپای سووریا بۆ شاره‌که پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها وتی: لێژنه‌یه‌کی تورکیا به‌یانی ده‌چێته ڕووسیا و سه‌باره‌ت به بابه‌تی شاری مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی قسه ده‌کات و منیش ڕه‌نگه خۆم له‌گه‌ڵ ولادیمیر پووتین هاوتا ڕووسییه‌که‌م دیدار و گفتوگۆ بکه‌م.
ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد: تورکیا ده‌یه‌وێت وانه به کوردی سووریا بدات. ئه‌نقه‌ره دژی دابه‌ش بوونی سووریایه و ئامانجی ئێمه ده‌ر کرندی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه بێته دی ئێمه چی دیکه ئامانجێکمان له سووریا نامێنێت.
له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا ڕووسه‌کان ڕایانگه‌یاند که چوونی هێزه‌کانی سووریا بۆ مه‌نبه‌ج بووته هۆی ئه‌وه‌ی که حاکمیه‌تی ده‌میشق زیاتر جێگیر بێت و ئه‌وان پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه‌ی کوردی سووریا ده‌که‌ن. دیمتری پسکۆف، وته‌بێژی کۆشکی کره‌ملین له‌مباره‌وه وتی: چوونی هێزه‌کانی سووریا بۆ مه‌نبه‌ج دبێته هۆی سه‌قامگیری و ئاشتی له سووریا له دوای 7 ساڵ شه‌ڕ.
زۆر ڕوونه که هاتنی سوپای تورکیا بۆ باکووری سووریا له دژی سه‌روه‌ری خاکی سووریایه و ئه‌مه‌ش پێشێل کردنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه و ده‌بێت هه‌رچی زووتره خاکی ئه‌م وڵاته چۆڵ بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی کوردی سووریا جه‌ختی کرد: هێزه‌کانیان له ته‌نیشت سوپای سووریا له دژی تورکیا ده‌وه‌ستن. جیهان ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی هێزه‌کانی کوردی سووریا سه‌باره‌ت به جێگیر بوونی هێزه‌کانی سوپای سووریا له شاری مه‌نبه‌ج وتی: دوای ئه‌وه‌ی که به هاوکاری هێزه سوورییه‌کان ڕێگریمان کرد که هاتنی تورکیا بۆ مه‌نبه‌ج، کێشه ناوخۆییه‌کان بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیانییه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی ئێمه له ته‌نیشت هێزه‌کانی سووریا له مه‌نبه‌ج ڕووبه‌ڕووی تورکیا ده‌بنه‌وه چون تورکیا بچێته هه‌ر شوێنێک به هیچ شێوازێک لێی ناکشێته‌وه.
جیهان ئه‌حمه‌د جه‌ختی کرد: ئێمه و ده‌سه‌ڵاتی سووریا وه‌ک یه‌ک بنه‌ماڵه‌ین، ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه خۆیان کێشه‌کانی خۆیان بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیانی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن که بۆ ئێمه‌ش گرنگ ترین شت چاره‌نووسی خه‌ڵکی سووریایه.
ئه‌و ڕاشیگه‌یاند: ڕێگه بۆ دانوستان و گفتوگۆکان کراوه‌ته‌وه و ئێمه شه‌ڕی سووریا ناکه‌ین به‌ڵکوو شه‌ڕی تورکیا و داعش ده‌که‌ین.
له به‌رانبه‌ردا فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌کانی سووریاش وڵامی هێزه کوردییه‌کانی دایه‌وه و ڕیگه‌یاند که مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌شێکه له‌م وڵاته و ئه‌رکی ئه‌وانه که له هه‌موو خاکی سووریا به هه‌موو توانیانه‌وه پشتیوانی بکه‌ن و هێزه‌کانی ده‌میشق چوونه‌ته شاری مه‌نبه‌ج و له بیناکانی ئه‌م شاره به سه‌ربه‌زییه‌وه ئاڵای سووریایان به‌رز کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م فه‌رمانده‌ییه جه‌ختی کردووه که به هه‌موو هێزیانه‌وه شه‌ڕی دژ به تیرۆر و داگیرکه‌ران ده‌که‌ن تاکوو هه‌موو خاکی سووریا ئازاد بێت.
ئێسته بۆ هه‌موومان گرنگی شاری مه‌نبه‌ج ڕوون بووه‌ته‌وه چ له ڕووی جوغڕافیایی چ له ڕووی سه‌ربازییه‌وه، ئێسته شه‌ڕی سووریا به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات چون 95 له سه‌دی خاکی ئه‌م وڵاته له ده‌ستی تیرۆریسته‌کان ئازاد بووه و ئه‌وه‌شی ماوه به زوویی ئازاد ده‌کرێت.
بۆچوونی ئێوە