ئەمریکا له‌ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران پشتیوانی لە تلاڤیڤ ده‌کات

جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک جه‌ختی له‌ پشتیوانی ته‌واوی ئه‌مریکا له‌ ئیسڕائیل له‌ به‌رانبه‌ر ئێران کردەوە .

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕابرت پله‌دینۆ، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا له‌ مافی ئیسڕائیل بۆ به‌رگری کردن له‌ خۆی له‌ به‌رانبه‌ر هێزه‌کانی ئێران به‌ ته‌واوی پشتیوانی ده‌کات. ئه‌مریکا له‌ مافی ئیسڕائیل بۆ به‌رگری کردن له‌ خۆی له‌ به‌رانبه‌ر هه‌نگاوه‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ به‌ ته‌واویی پشتیوانی ده‌کات.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م کاره‌ی ئێران که‌ سه‌رقاڵی پشتیوانی کردن و ته‌یار کردنی گرووپه‌کان له‌ سووریا و هه‌موو ناوچه‌که‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ئیسڕائیل، قابیلی قبووڵ کردن نییه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئه‌مریکا جه‌ختی کرد: ئێمه‌ پشتیوانی له‌ ئیسڕائیل ده‌که‌ین و به‌رده‌وامیش دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ که‌ ئیسڕائیل توانی سه‌ربازی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی هه‌یه‌.

ڕابرت پلێدینۆ له‌ کۆتایدا ئاماژه‌ی دا: به‌ڵێنی ترامپ و خه‌ڵکی ئه‌مریکا بۆ گه‌ره‌نتی کردنی ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل بێ هیچ گۆڕانکارییه‌ک درێژه‌ی هه‌یه‌.

وه‌ک دیاره‌ ئه‌م لێدوانه‌ سه‌باره‌ت به‌ نیگه‌رانییه‌کانی ئیسڕائیل له‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا بڵاو بووه‌ته‌وه‌.

News Code 23943

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =