سەرجەم باڵوێزخانه‌کانی ولاتانی جیهان لە سووریا ده‌کرێنەوە

سه‌رۆکی حزبی ته‌وحیدی لوبنان ڕایگه‌یاند که‌ به‌ زوویی هه‌موو باڵوێزخانه‌کان له‌ دیمەشق جارێکی دیکە ده‌کرێنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ کار ده‌که‌ن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، وه‌ئام وه‌هاب، سه‌رۆکی حزبی ته‌وحید وتی: هه‌موو باڵوێزخانه‌کان بۆ سووریا ده‌کڕێنه‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێران تموحی له‌ سووریا نییه‌ و له‌ سه‌ر داوای به‌رپرسانی سووریا بۆ پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌ت و سوپای ئه‌م وڵاته‌ هاتووه‌ته‌ سووریا.

وه‌هاب سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی سووریا و لوبنانیش وتی: په‌یوه‌ندی نێوان میشل عون و سووریا هه‌یه‌. بڕێک گرووپی لوبنانی که‌ دژی سووریان خۆیان بڕیار ناده‌ن و له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی فه‌رمان وه‌رده‌گرن.

شایانی باسه‌ که‌ ئیمارات باڵوێزخانه‌ی خۆیی له‌ دیمەشق کرده‌وه‌ و به‌حره‌ینیش به‌ زوویی ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌دات.

هه‌روه‌ها به‌ زوویی محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز سه‌رۆک کۆماری موریتانی سه‌ردانی دیمەشق ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د دیداری ده‌بێت.

News Code 23942

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =