خه‌ڵاتی ڕوانگه‌ی تایبه‌تی فستیڤاڵی فیلمی سه‌نگاپوور به‌ فیلمێکی کوردی درا

دایان له‌ ده‌رهێنانی بێهروز نورانی پوور توانی خه‌ڵاتی ڕوانگه‌ی تایبه‌تی ۲۹مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌نگاپوور به‌ ده‌ست بێنێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی به‌شی سینه‌مایی حه‌وزه‌ی هونه‌ری، فیلمی سینه‌مایی دایان له‌ به‌رهه‌مێنانی به‌شی سینه‌مایی حه‌وزه‌ی هونه‌ری له‌ به‌شی کێبه‌رکێی په‌رده‌ی زێویی فستیڤاڵی فیلمی سه‌نگاپوور به‌شداری کرد و لێژنه‌ی داوه‌رانی فستیڤاڵه‌که‌ به‌ هۆی نیشان دانی دڕه‌نده‌یی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ دژی خه‌ڵکی کورد و نیشان دانی گرنگ ترین قه‌یرانه‌ مرۆڤییه‌کانی ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی ڕوانگه‌ی تایبه‌تی به‌ بێهروز نورانی پوور به‌خشی.

فیلمی سینه‌مایی دایان، یه‌که‌مین فیلمی بێهروز نورانی پوور دوای ساز کردنی فیلمی به‌ڵگه‌یی «A۱۵۷» که‌ چیرۆکی ۳ کچی ئێزدییه‌ که‌ به‌ ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش لاقه‌ ده‌کرێن و له‌ که‌مپه‌کان ئاواره‌ن.

هه‌روه‌ها فیلمی دایان ڕه‌وایه‌تی به‌ دیل گرتنی زیاتر له‌ ۴ هه‌زار ژنی کورده‌ که‌ دوای ڕزگار بوونیشیان چی دیکه‌ هه‌رگیز نه‌یانتوانی بنه‌ماڵه‌کانی خۆیان بدۆزنه‌وه‌ و تووشی سه‌دان جۆر نه‌هامه‌تی بوون.

۲۹مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی سه‌نگاپور ۷ی سه‌رماوه‌ز ده‌ستی پێ کرد و ۱۸ی سه‌رماوه‌ز کۆتایی پێ هات.

هه‌روه‌ها فیلمی دایان له‌ ۱۶مین خولی فیلمی چنای هێند و ۲۲مین خولی فستیڤاڵی تریتۆی ئیالیا به‌شداری ده‌کات.

News Code 23941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =