ڕاوێژی بۆڵتۆن سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانی بۆ تورکیا و ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیان گفتوگۆ ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند که‌ مانگی ژانڤییه‌ی 2019 سه‌ردانی تورکیا و ئیسڕائیل ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورک و ئیسڕائیلی کۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ په‌یامێکی تویتری جه‌ختی کرد: دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا، واشنتۆن ده‌یه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوکانی داهاتووی خۆی بۆ ڕووبه‌ڕوو بووه‌نه‌وه‌ی قه‌یرانه‌ ئه‌منییه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی خۆی گفتوگۆ بکات.

هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌مه‌ وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند: جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیتی نیشتمانی کۆشكی سپی بڕیار وایه‌ که‌ ژانڤییه‌ی 2019 سه‌ردانی تورکیا بکات و پێکه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ دواین گۆڕانکارییه‌کانی سووریا گفتوگۆ بکرێت.

News Code 23933

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =