جێگر بوونی سوپای سووریا له‌ مه‌نبه‌ج

دوای گەیشتنی هێزەکانی سوپای سووریا، لە ئێستادا هێزەکانیان لە هێڵی بەیەکگەشتنی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی مه‌نبه‌ج و هێزەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بڵاوکردووەتەوە.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ئێستادا هێزێکی زۆری سوپای سووریا لەو ناوچانەن کە خاڵی بەیەکگەشتنی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی مه‌نبه‌ج و هێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانیی دوێنێ فەرماندەى گشتیی یەکینەکانى پاراستنى گەل "یەپەگە" کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا ڕاگەیاند و داواى لە سوپای سووریا کرد ئەرکى پاراستنى سنوورى مه‌نبه‌ج لە بەرامبەر حکومەتى تورکیا بەجێبهێنێت.

News Code 23932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =