ئەمریکییەکان مەنبەج چۆڵ ناکەن

سەرۆکی ئەنجومەنی ئیداریی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە هێزی ئەمریکی لە مەنبەج ناکشێنەوە.

ئێلهام ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی ئیداریی سووریای دیموکرات لە کۆبوونەوەی سەرۆک عەشیرەکانی ڕەقە ئاماژەی بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا کرد و ڕایگەیاند: تورکیا ئامادەکاریی بۆ هێرش کردن کردووە و هێزەکانی هێناوە لە مەنبەج جێگیری کردوون بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبنین ئەوەیە کە ئەمریکا سنوورەکانی مەنبەج چۆڵ ناکات.

ئەو زیادی کرد: بوونی داعش هەڕەشەیە لە سەر ئەورووپا و ئەگەر بێتوو تورکیا هێرش بکاتە سەر ئێمە ئەوا لێشاوی کۆچبەری بەرەو ئەورووپا دەست پێدەکاتەوە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی دا: هێزەکانی ئێمە ئەو تیرۆریستانەی لە ناو برد کە هەڕەشەی لە هەموو جیهان دەکرد. بەرپەرچی تیرۆریستانمان دایەوە و وڵاتانی دیکەشمان لە هەڕەشەی داعش پاراست و ئەمنییەتی ئەو وڵاتانەمان دابین کرد. ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە شان بە شانی هەموو گەلانی سووریا لە سەر ئایندەی ئەو وڵاتە دانووستان و دیالۆگمان هەبێت. هەموو ئەو وڵاتانەی ئێمە پێوەندیمان لەگەڵیان هەیە دژی ئەوەن تورکیا لە سووریا بوونی هەبێت. ئێمە دەبێت ناوچەکانی باب و جرابلۆس و عەفرین ئازاد بکەین لە بەر ئەوەی ئەو ناوچانە خاکی سوووریان.

News Code 23926

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =