یاسای کردنە دەرەوە سەربازانی ئەمریکی لە عێراق خێرا پەسەند بکرێت

هاوپەیمانی سائیرۆن خوازیاری پەسەند کردنی خێرای یاسای کردنە دەرەوە سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشرە، فراکسیۆنی پەرلەمانی سائیرۆن سەر بە ڕەوتی سەدر لە کاردانەوە بە سەفەر و لێدوانە جەنجاڵییەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار کاردانەوەی نیشان دا و خوازیاری پەسەند کردنی بەپەلەی یاسایەک بۆ کردنە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە بوو.

سەلام شمری ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای لە گرووپە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە کرد تا پەسەند کردنی یاسای کردنە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق خێرا بکاتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: سەفەری ڕۆژی ڕابردووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێشێل کردنی ڕێسای دیپلۆماتیک و هۆکارێک بۆ لە بەرچاو نەگرتنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان لە بەشی پێوەندی بەرانبەری وڵاتەکان لە یەکتر لە لایەن ئەمریکاوەیە.

شمری زیادی کرد: فراکسیۆن و هێزە سیاسی و نەتەوەییەکانی وڵات ئەبێ بە شێوەی پتەو ئەو دەست درێژییە بە سەربەخۆیی عێراق و سەروەریی ئەو وڵاتە ڕەت بکەنەوە و ناڕەحەتی خۆیان لە ئەو پرسە و قبووڵ نەکردنی مانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەڕەشی بەردەوام وڵاتانی دراوسێ لە لایەن ئەوانەوە دەرببڕن.

ناوبراو جەختی کرد کە پەرلەمان وەکوو نوێنەری یاسایی تەواوی عێراقییەکان، ئەبێ هەڵویستێکی ڕوون و خێرا بەرانبەر ئەو پیشێل کارییەی بەردەوامی سەروەرایەتی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە بنوێنیت.

سومریە نیوزیش ڕاپۆرتی دا: جەماڵ فەخار ئەندامی تری فراکسیۆنی سائیرۆن، سەفەری ترامپ بۆ ئەنابری بێ رێزی بە قوربانیان تیرۆریزمی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە وەسف کرد و وتی کە ئەو کارە دەتوانێت ئامانجێکی گرنگ بۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پەسەند کردنی خێرای یاسای کردنە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان وەکوو  هێزی داگیرکاری عێراق و ناوچەکە لە خاکی وڵاتەکەمان بێت. ئەو سەفەرە ئەبێ لە لایەن سەرۆکانی سێ لایەنی دەسەڵاتی عێراقەوە ئیدانە بکرێت و ئەوان ئەبێ هەڵوێستێکی فەرمی لە بەرانبەر پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەرایەتی عێراق بگرن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆامری ئەمریکا شەوی پینج شەممە لە سەفەرێکی لەناکاو لە گەڵ سەربازانی ئەمریکی لە بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار دیداری کرد.

News Code 23921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =