کورته‌ فیلمی زبح چووه‌ فستیڤاڵی کاستندرۆفی سێربستان

کورته‌ فیلمی زبح له‌ ده‌رهێنانی ئاکۆ زه‌ندی که‌ریمی و سامان حسه‌ین پوور و به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مایی لاوانی کوردستان چووه‌ فستیڤاڵی کاستندرۆف له‌ سێربستان.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، کورته‌ فیلمی زبح له‌ ده‌رهێنانی ئاکۆ زه‌ندی که‌ریمی و سامان حسه‌ین پوور و به‌ سه‌رمایه‌دانه‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان و ئه‌نجومه‌نی سینه‌مایی لاوانی کوردستان چووه‌ فستیڤاڵی کاستندرۆف له‌ سێربستان.

له‌م خوله‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌گه‌ڵ فیلمه‌کانی وڵاتانی ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا، کانادا، تورکیا، ئیسپانیا، ئاڵمانیا، له‌هیستان، نه‌مسا، کۆبا، سووریا، ڕووسیا، ئۆستراڵیا و نۆروێژ کێبه‌رکێ ده‌کات.

ئه‌م فستیڤاڵه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌میری کاستاریکا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هه‌ر ساڵ که‌ سینه‌ماگه‌رانی لاوی جیهان پێشوازی لێوە دەکەن.

شایانی باسه‌، کورته‌ فیلمی زبح باسی مانگایه‌ک له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی گوندشینی کورد ده‌کات که‌ بنه‌ماڵه‌که‌ ده‌یانه‌وێت مانگاکه‌ بفرۆشن به‌ڵام کوڕی بنه‌ماڵه‌که‌ دژی ئه‌م کاره‌یه‌ و مانگاکه‌ له‌ که‌ژ و کێو به‌ر ده‌دات که‌ هه‌ڵ بێت.

News Code 23916

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =