شه‌پۆلێکی به‌فر و باران بارین بەڕێوەیە

که‌شناسی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ شه‌پۆلێکی به‌فر و باران بارین ئاسمانی شاره‌ کوردییه‌کان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، که‌شناسی کوردستان ڕایگه‌یاند که‌ شه‌پۆلێکی به‌فر و باران بارین ئاسمانی شاره‌ کوردییه‌کان ده‌گرێته‌وه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هات و چوو کردن له‌ جاده‌کانی کوردستان زۆر سه‌خت ببێته‌وه‌ و گه‌شتیاران ده‌بێت به‌ هۆشیارییه‌وه‌ سه‌فه‌ر بکه‌ن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، زیاترین به‌فر بارین له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ست پێ ده‌کات و تاکوو ئێواره‌ی هه‌ینی درێژه‌ی ده‌بێت. 

هه‌روه‌ها زیاترین بارشت له‌ شاره‌کانی بانه‌، مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، ناوچه‌ی هه‌ورامان و پاڵه‌نگان ده‌بێت. هه‌ڵ کردنی له‌ شاخ و گه‌ره‌ده‌نه‌کان ده‌بێته‌ هۆی باوه‌ کردنی به‌فر و ئه‌گه‌ری داخستنی جاده‌کان له‌ ئارا دایه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌مساڵ پائیز میانگین ۲۵۳ ملیمیتر باراشت بوونی بووه‌ که‌ به‌ نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو که‌ ۸۵ میلیمتر بووه‌ ۲۰۰ له‌ سه‌د که‌می کردووه‌.

News Code 23915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =