خوازیاری ئۆپراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی فوراتین

ڕێبەری پارتی جووڵەی نیشتمانی تورکیا وێڕای داخوازی لێپرسینەوە لە بکوژەکانی خاشقجی لە تورکیا ڕایگەیاند: خوازیاری ئۆپرراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی فوراتین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، دەوڵەت باخچەڵی ڕێبەری پارتی جووڵەی نیشتمانی تورکیا لە گفتوگۆیەک لە ئەنقەرە ڕایگەیاند: شوێن گرتنی جیدی بڕێک پرس لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، لە بواری نێودەوڵەتی زۆر گرنگە. بکوژەکانی جەماڵ خاشقجی ئەبێ لە تورکیا لێپرسینەوەیان لێ بکرێت.

ناوبراو لە درێژەدا هەروەها وتی: بە هیچ لەونێک خوازیاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی تورکیا لە گەڵ دەوڵەتی ئەسەد نیم. کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە واتای بوونی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و کاریگەری وڵاتەکەمان لە گۆڕینی دووبارەی پێکهاتەی ناوچەکەیە.

ڕێبەری پارتی جووڵەی نیشتمانی تورکیا زیادی کرد: نەتەوەی تورکیا ئارەزووی بەرێوە بردنی ئۆپراسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی فورات بە مەبەستی بەردەوام بوونی شەڕ دژی تیرۆریزم و بە نیوەکارە جێ نەهێشتنی ئەوەی هەیە. ئێمەش باوەڕمان لە سەر بەڕێوە چوونی هەیە.

News Code 23908

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =