دەستگیری سیخۆری ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا

ڕووسیا سزای ٨ ساڵ زیندانی دایە هاووڵاتێکی ئۆکراینیی بە تاوانی سیخۆریی مووشەکگەلی ئێس ٤٠٠ لەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دادگەیەک لە ڕووسیا سزای ٨ ساڵ زیندانی دایە هاووڵاتێکی ئۆکراینیی.

تاوانی ئەو هاووڵاتییە ئۆکراینییە سیخۆریی مووشەکگەلی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا ڕاگەیێندراوە.

رۆژنامەی کومێرسانتی چاپی ڕووسیا لەوبارەیە ڕایگەیاند کە کەسی دەستگیر کراوە ئیگۆر کیاشکۆ پارێزەری ئۆکراینی بووە کە لە بواری کڕینی مۆتۆری فرۆکەی میگ‌-دا چالاک بووە و هاوکات هەوڵی کڕینی جیهازت، کەرەسەی لاوەکی و نەخشەی سیستەمی ئێس ٤٠٠ و بە دەست هێنانی بەڵگەگەلی پۆلێن بەندی کراوەی ئەمنیی داوە.

شایانی باسە ئەو پارێزەرە لە لایەن دەزگاگەلی ئەمنیی ئۆکراینەوە بۆ کار لە ڕووسیا ڕاسپێردراوە.

بەرپرسانی دەزگای دادی ڕووسیا دەڵێن کەسی دەستگیر کراوە ئەگەرچی هەوڵی کڕیاریی جیهازاتی فرۆکەی جەنگیی میگ‌ی ڕەت نەکردۆتەوە، بەڵام نەچۆتە ژێر باری تاوانی کڕیاریی جیهازاتی سیستەمی مووشەکیی ئێس ٤٠٠.

ئەگەرچی پەیوەندیی ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوام پڕ کێشە بووە، بەڵام لەم دواییە و هاوکات لە گەڵ تێپەڕبوونی چەند کۆپاپۆری جەنگیی ئۆکراینی بە ناو ئاوەکانی ڕووسیادا و دەست بە سەرداگرتنی هێزی دەریایی ڕووسیا بە سەریاندا، تەشەنەی داوە بە کێشەکانی نێوان دوو وڵات.

News Code 23901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =