کوژرانی ۲۵۳ فەلەستینی لە سەرەتای خۆپیشاندانی گەڕانەوە لە غەزە

ناوەندێکی فەلەستینی ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەست پێ کردنی خۆپیشاندانی گەڕانەوە تاکوو ئێستە ۲٥۳ فەلەستینی بە دەستی زایۆنییەکان کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەلەستین، ناوەندی لێکۆڵینەوەی عەبدۆڵا حورانی سەر بە ڕێکخراوی  فەتح ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەست پێ کردنی خۆپیشاندانی گەڕانەوە تاکوو ئێستە ۲٥۳ فەلەستینی بە دەستی زایۆنییەکان کوژراون.

لە درێژەدا هاتووە کە تاکوو ۱۱ تەرم کە ۳یانیان منداڵن ڕادەست نەکراوەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تاکوو ئێستە ۲۵۴۷۷ کەس لە خۆپیشاندانەکان بریندار بوون کە ۴۳۷۹ کەسیان منداڵن.

هەروەها ٤٥ کەس لە کوژراوەکان منداڵ بوون و ۷ کەسی دیکەشیان خەڵکانی کەم ئەندام بوون.

لە سەرەتای دەست پێ کردنی خۆپیشاندانەکان ۳ فریاگوزار و ۲ هەاڵنێریش کوژراون و بە دەیانی دیکە بریندار بوون.

News Code 23898

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =