ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر تەرمی ئایەتوڵا شاهروودی خوێند

تەرمی ئایەتوڵا هاشمی شاهروودی سەرۆکی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ڕێبەری باڵا بەڕێ کرا .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ۵ی بەفرانبار ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئایەتوڵا هاشمی شاهروودی لە موسەلای تاران بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی جەنازەی لەسەر تەرمی ئایەتوڵا هاشمی خوێند.

تەرمەکە لە سەر دەستی خەڵک بەرەو شاری قوم و بارەگای حەزرەتی مەعسوومە بەڕێکرا و بڕیارە لەو بارەگایەدا بنێژرێت.

News Code 23881

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =