فڕۆکەکانی ئیسڕائیل لە لایەن سووریاوە کرایە ئامانج

سوپای زایۆنییەکان ڕایگەیاند کە سیستمی ئاسمانی خۆیی لە دژی مووشەکە بەرگرییەکانی سووریا چالاک کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، سوپای زایۆنییەکان ڕایگەیاند کە سیستمی ئاسمانی خۆیی لە دژی مووشەکە بەرگرییەکانی سووریا چالاک کردووە.

ئەم هەواڵە لە حاڵێک دایە کە سووریا ڕایگەیاند مووشەکی دژە ئاسمانی بەرەو ئامانجە ئیسڕائیلییەکان تەقاندووە.

سوپای سووریا زیادی کردووە کە دەست درێژی فڕۆکە ئیسڕائیلییەکان لە ئاسمانی لوبنان لە ڕێگەی قەتناوە بووە و ئەوانیش مووشەکیان لێ گرتوون.

بە پێی پاگەندەی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، زایۆنییەکان ۲۲ مووشەکیان لە بنکە سەربازییەکان گرتووە کە هێزە ئێرانی و حزبۆڵاکانی تێیدا بووە.

وتەبێژی سوپای ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند کە سیستمی ئاسمانی تلاڤیڤ مووشەکێکی سووریای کردووەتە ئامانج.

شارۆمەندانی لوبنانی سەر سنووریس جەختیان کرد کە فڕۆکە ئیسڕائیلییەکان ئاسمانی ئەو وڵاتەیان دوێنێ شەو پێشێل کردووە.

ماڵپەڕی دەوڵەتی لوبنانیش ئەم هێرشانەی پشت ڕاست کردووەتەوە.

ئەم ڕووداوە سەربازییە دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات کە نتانیاهۆ لە کاردانەوە بە کشانەوەی ترامپ لە سووریا ڕایگەیاند کە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی کاریگەری بە سەر سیاسەتی شەڕخوازانەی تلاڤیڤدا نابێت.

News Code 23880

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =