هێرشی تیرۆریستانی داعشی بۆ سەر ٢ گوندی کەرکووک

تیرۆریستانی داعشی لە هێرش بۆ سەر ٢ گوند لە باشووری پارێزگای کەرکووک ١٤ کەسی سڤیل‌یان ڕفاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "السومریه نیوز"، سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعشی لە میانەی هێرش بۆ سەر پارێزگای کەرکووک لانی‌کەم ١٤ کەسی سڤیلی عێراقیان لە باشووری ئەو پاریزگایە ڕفاندووە.

وتیشی: تیرۆریستان ئەو کەسانەیان لە گوندەکانی مەبدەد و زەباعی سەر بە دەڤەری ڕەشاد لە باشووری کەرکووک ڕفاندووە و بۆ ناوچەی زەغیتوون بردووە.

شایانی باسە کە تیرۆریستان رۆژی ڕابردووش هێرشیان کردۆتە سەر گوندی دۆزخورماتو لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین و تاقمێکی دیکەی خەڵکی گوندەکانیان ڕفاندووە.

لە هەمان کاتدا هێزەکانی عێراقی توانیویانە لە میانەی ئۆپەراسیۆنیان لە دژی تیرۆریستانی داعشی کە هەوڵی هێرش کردنە سەر ناوەندی کەرکووکیان داوە، لانی‌کەم ٢٥ کەسیان لێ بکوژن.

News Code 23876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =