ئایەتوڵڵا شاهروودی ئاڵاهەڵگری قوتابخانەی شەهید سەدر بوو

رێبەری ڕەوتی سەدری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەرەخۆشیی کرد بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا شاهروودی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، موقتەدا سەدر سەرەخۆشی کرد بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا شاهروودی و لە بەیاننامەیەک کە بەو بۆنەیە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: بەوپەڕی خەمبارییەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا شاهروودی‌م پێگەیشت. کۆچی دوایی بەڕێزیان بە بەقیەتوڵڵای ئەعزەم (عج) و حەوزەگەلی زانستی ئایینی و تێکرای موسڵمانان سەرەخۆشی دەڵێم.

ناوبراو لە درێژەی بەیاننامەکەیدا جەختی کرد: گومانێک لەوەدا نییە کە نەبوونی ئەو زانا پایەبەرزە بۆ ئێمە بە مانای لە دەست دانی یەکێک لە بەرچاوترین ئاڵاهەڵگرانی قوتابخانە و رێبازی شەهید محەمەد باقر سەدره کە نمانەی زانست و جیهاد بوو. هاوکات حەزوەی زانستی ئایینی مامۆستا و فەقێیەکی مەزنی لە دەست دا و غەیابی بۆشاییەکی یەگجار گەورەیە.

موقتەدا سەدر لە کۆتایی بەیاننامەکەی وێرای داواکردنی ڕەحمەت و لێبوردنی خودایی و شادبوونی ڕۆحی بەڕێزیان بە بەهەشتی بەرین، هیوای تاقەت و خۆڕاگریی بۆ بنەماڵەکەیان خواست.

News Code 23874

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =